نزیکەی زیاتر ''دەیە''یەک بەسەر دوو لە قێزەونترین ئەو تاوانانەدا تێدەپەڕێت کە لەمێژووی کوردستاندا دوو پەڵەی ڕەشن بەناو چەوانی دوو بنەماڵەی دەسەڵاتداری کوردەوە. لە٢٠٠٨ سۆرانی مامە حەمە کە ڕۆژنامەنووسێکی ئێجگار بوێرو ئەکتیڤ بوو لەم شارەی ئێمە لەکەرکوک لەلایەنی بنەماڵەی جەلال تاڵەبانیەوە تیرۆرکرا، لەبەرئەوەی چەند ڕاپۆرتێکی ڕەخنەئامێزی لەسەر یەکێتی لەمیدیاکاندا بڵاوکردبوویەوەو بەنیازیشبوو پەردە لابدات لەسەر چەندین نهێنی ئابڕوچوانەو سکانداڵی چەند سەرکردەیەکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، کە چۆن دەستدرێژی...