دهام سمكۆ/ مامۆستای زانكۆ له مێژووی سیاسی بزاڤی ڕزگاریخواری گه‌لی كوردستان لە كۆنەوە تا ئێستا، هه‌موو ئەو كه‌س و لایه‌نه سیاسیانەی خه‌باتیان كردووه، هه‌وڵیانداوه به به‌كارهێنانی چەمكی نەتەوەیی و خۆشه‌ویستی كوردستان و خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵك، خەڵك له ده‌ورووبه‌ری ڕه‌و‌ته سیاسیه‌كه‌یان كۆبكه‌نه‌وه، ناچینه ناو مێژوو، دەخوازم به چاویلكه‌ی ویژدانه‌وه و بە شێوەیەكی بابەتی، باسی دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان بكەم، كه پڕا و پڕن له كەم و كوڕی و مه‌ترسی، خەڵك ئێستا دەپرسێت، ئایا ئەو هێزانەی كوردستان...