کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە هەولێر گەڕەكێك كارەباكەى دووخەتى جیاوازە ! ! !

Sunday, 11/09/2011, 12:00




لە گەڕەكى 99 زانكۆ لە هەولێر كارەباكەى دووجۆرە یەكێكیان خەتى كارەباى وێستگەى 94 باداوەیە ، ئەوى تریان خەتى كارەباى وێستگەى ئازادیە ! !
خەتى كارەباى وێستگەى 94 باداوە زۆرخراپە و كارەبا كەم دەدات و زوو زوو دەبڕێ و هەر دەڵێن ێیانە دەكەین !
بەیانیان كاتژمێر 8:45ـى هەموو بەیانیەك كارەباى خەتى 94 باداوە دەبڕێت و خەتى كارەباى ئازادى دواى 45خولەك دەبڕێت ! مۆلیدەى گەڕەكیش كارەبا زۆر نادات و 15خولەك مۆلیدەكە گەرم دەكات بەم هاوینە ، جارى وایش هەیە بە ڕۆژ لە ناو مۆلیدەكە نین و دواى كاتێكى دوور و درێژ ئنجاكە دەگاتە ناو مۆلیدەكە و پاشان مۆلیدەكە گەرم دەكات و 1:30كاتژمێر كارەبا دەدات و دواى ئەوە كارەباى نیشتیمانى دێت !
وە هۆى دووخەتى كارەباى گەڕەكى 99 زانكۆ و خراپى كارەباكەى دەگەڕێتەوە بۆ كۆن بوونى وێستگەى كارەباى 94 باداوە و تازەیى وێستگەى كارەباى ئازادى !
جا داوا لە وەزارەتى كارەبا دەكەین كە چارەسەرمان بۆ بكات


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە