کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


زەوتکردنی ئازادی ڕادەربڕین

Tuesday, 18/08/2020, 20:22


محمدماغوط ئەدیبی سووری لە شعرێکی جواندا دەفەرموێ
ــ پەرلەمانیان پێداین و ئازادییان لێ سەندین .
ــ مزگەوت و کەنیسەیان پێداین و ئیمانیان لێ سەندین .

چی پەرلەمانتاری کوردی هەیە ، وەکو گای دابەستراو تێرتێریان خواردو شەرعیەتیاندا بەدزینی هەرچی ئەوەی تر کەماوە ، هەروەکو چۆن کاهینە دابەستراوەکانی کەنیسەو هەندێ مەندیل بەسەری پیسخۆری سەربەحزب (لەگەڵ ڕێزم بۆ هەندێ مامۆستای ئاینی)... بەئاراستەی بەرژەوەندی و سیاسەتی چەپەڵی ئەم دەسەڵاتە فتوا دەبەخشنەوەو ڕەوایەتی بە ملهوڕی ئەم حوکمە قەرەقوشیە دەدەن .
پەرلەمانتار ، دەبێ خزماتکاربێ، برەو بەهەموو ئەو یاساو ئاماژانەبدات کە خزمەتی هاوڵاتی دەکەن لە ڕووی دارایی و مافی ڕادەربڕین و پاراستنی کەرامەت و دەستەبەری ئایندەی ژیانی خەڵک و نەوەی داهاتوو هتد.....
کەچی مەودای کاری پەرلەمان و پەرلەمانتارێتی لەهەرێم لەبری هەموو ئەمانە ، لەدیوارو دەرگای ئاودەستخانەی مزگەوت و شوێنەگشتیەکان دەچێت . دیوارو دەرگای ئاودەستی مزگەوتەکان ، پڕکراوە لە تەشهیری شەخسی و ئاشکراکردنی دیوەشاراوەتایبەتیەکانی خەڵک و سوکایەتی و جنێودان بە ئەم و ئەو .
ئاخر مرۆڤ کاتێک دەچێتە ئەو شوێنانەوە ، معلومە بۆچی دەچێت ،کەچی دەم و عەقڵی لە سیفۆنی ئاودەستخانەکە زیاتر بۆنی لێدێت .
کاتێک سیستمە سیاسیەکان ڕووەو تۆتالیتاریزم وەردەچەرخێن ، پەرلەمانەکانیان لە سیفۆنی ئاودەستخانەکانی شوێنەگشیەکان زیاتر بۆنی دێت .
هەرسیستمێک ڕووەو دیکتاتۆریەت وەرچەرخا ، ئیتر پێویستی بە پەرلەمان نامێنێت ، ئەگەر پەرلەمانیشی هەبێت ، وەک ئەم ئاودەستخانانە مرۆڤ لەسەرەوەو لە ژێرەوە خۆی تیادا خاڵی دەکاتەوە .
من هەست بە بۆنێکی پیس دەکەم .
بۆنی پەرلەمانی کوردستان
بۆنی ئەو پەرلەمانتارە دەم بۆگەنانەی واژۆیان لەسەر کۆت و بەند کردنی ئازادی بیروڕا کردووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە