دانا برادۆستیشەهیدبوونی دوو فەرماندەی هێزی پاسەوانی سنوور و فەرماندەیەكی پەكەكە لە هەرێمی برادۆست بەیەكەوە، گومانی هەبوونی پلانگێڕی بۆ لەناوبردنی (زوبێر حالی) لێ دەخوێندرێتەوە.لە ئەنجامی هێڕشی فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی توركیا (درون) لە رۆژی سێشەممەی رابردوو (11 ئابی 2020) لەناوچەی برادۆست، دوو فەرماندەی پاسەوانی سنوور سەر بە سوپای عێراق بەناوەكانی (محەمەد رەشید) فەرماندەی لیوای 2 و (زوبێر حالی) فەرماندەی فەوجی 3 لەگەڵ فەرماندەیەكی پەكەكە بەناو (عەگید گارزان) شەهیدبوون. دوای كۆبوونەوەی ئەم دوو فەرماندەیە...