خیانەتێکی تری مەلا مستەفای بارزانی کە لە کورد و نیشتیمانەکەی کردووە و تا ئیستا باسی لێوە نەکراوە، یەکێکە لە خیانەتە هەرە گەورە و شاراوەکانی مەلا مستەفا کە لە زێڕۆک بەگی هەرکی کرد، بەسەرهاتەکان زۆرن با سەرەتا لە ژیاننامەی جەنەرال زێرۆ بەگەوە دەست پێ بکەین، کە من وەکو شارەزایەکی تەواو لە مێژووەکە بە دوور و درێژی لە چەند بەشدا دەیگێڕمەوە.ژیاننامەی جەنەرال زێڕۆبەگ هەرکی :ناوی تەواوی (زێڕۆ عارس ئاغا باندور ئاغا هەرکی ) یە لە تیرەی (سیدا) یە کە یەکێکە لە سێ تیرەی هۆزی هەرکی کە تیرەکانی...
کاتێک کە رەزا شا لەلایەن ئینگلیسەکانەوە دورخرایەوە بۆ هندستان و لەوێ کۆچی دوایی کرد دواتر محمد رەزا شا لەلایەن ئەمریکا و ئینگلیس پشتگیری کرا و بە شای ئێران ناسێنرا کە ئەوەش مەبەستیان دژایەتی روسەکان بوو. وتیان ئێران دەبێت یەک پارچە بێت و نابێت هیچ شوێنێک جیا ببێتەوە کە ئەو بریارە دەرچوو لەلایەن ئەمریکا...