لێدوانی مستەفای هیجری و چەند تێبینیک
Tuesday, 08/11/2022, 0:18
هەروەک هەموو لایەک ئاگادارن سەرهەلدانی خەلکێ کوردستان لە دوای شەهید کردنی ژینای جوانەمەرگ بە دەست جەڵادەکانی کوماری ئیسڵامی دەستی پێکرد و چەحماغەی ئەو سەرهەلدان و بەرخۆدانە لە ماوەیەکی زۆر کورتدا لە کوردستانەوە هەموو ئێران و دەڕەوەی وڵاتێ گرتەوە و ئەوە ماوەی نیزیک بە چڵ و پێنج ڕۆژە بێ پسانەوە لە شار و شارۆچکەکانی ئێران بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی بە گور و تێنیکی بێ وێنە درێژەی هەیە و چاوەروان دەکری تا ڕوخانی ڕێژیمی ئاخوندەکان و نەمانی زولم و زۆری و بە دەستهێنانی ئازادی و سەربەستێ بۆ گەڵانی ئێران درێژە بکێشێ .
خەلکی کوردستان بە بێ هێچ چاوەروانیک لە حیزبەکان هەر بۆ خۆیان بریاریان دا بۆ شەرمەزار کردنی ئەو جەنایەتە مانگرتن ڕابگەینن و بە شێوەیکی هێمنانە بە خۆ پێشاندان دەنگی ناڕەزایەتی خۆیان بە گوێ کاربەدەستانی ڕێژیم بگەینن و تاوانباران بە سەزای خۆیان بگەن .
ناوندی هاوکاری حیزبەکان بۆ ئەوەی لەو سەرهەلدانە بە جێ نەمێنن زۆر هەلپەرستانە لەو دەرفەتە بۆ مەبەستێ سیاسی خۆیان کەلکیان وەرگرت و لە دوای دوو رۆژ داوایان لە خەلک کرد بە داخستنی دووکان و بازار و دانیشتن لە مالەکانی خۆیان شەهید کردنی ژینا ئەمینی مەحکوم و رسوا بکەن کە ئەوەش جێگای دەستخۆشێ و مالیان ئاوەدان بێت ، خۆ ئەگر ناوندی هاوکاری ئەو داوایەشیان لە خەلک نەکردبا خەلک بریاری خۆی دابوو و مانگرتن هەر بەڕێوە دەچوو
هەرچەند خەلکی کوردستان بە دەم بانگەوازی ناوندی هاوکاری و دانیشتن لە مالەکانیان نەهاتن و لە ڕۆژی دیاری کراو دا بە شێوەیکی هێمنانە ڕژانە سەر شەقام و لە دژێ ڕێژیم بە دروشمی ژن ، ژیان ، ئازادی ناڕەزایەتی خۆیان لە سەر جەنایەتێ ڕێژیم دەربری .
هەر بۆیە بە پێویستی دەزانم لە سەر لێدوانی ئەو دوایەی مستەفای هیجری سرنجتان بۆ ئەو خاڵانەی خوارە ڕابکێشم .
1 - بەڕێز مستەفای هیجری جنابتان کە لە کونگرەی چواری حیزبدا بە بێ هێچ ڕابردویەکی حیزبی و بە هۆی دەستەبەندیکانی حیزب یەک شەوە کران بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و پاشان دەفتەری سیاسی دەکری بۆ خەلکی ڕون کەنەوە لە ماوەی ئەو چڵ سالە دا چ تاجە گولێکت لە سەری خەلک ناوە ؟ بە غەیری ئەوەی لە تەرێت خواردو و لە ئێشکی بۆی خەوتووی و لە ڵایەن پێشمەرگەوە پارێزڕاوی بە بێ ئەوەی بێر لە قسەکانت بکەیەوە ئەو بۆ چەندین جاڕە فتوا دەر دەکەی و داوا لە خەلکێک دەکەی کە زۆر لە خۆتوو دەوروبەرت لە پێشتر و سیاسیترن بە دەم بانگەوازێتەوە بێن ؟
2 - جەنابتان کە داوا لە خەلک دەکەن بە شێوەیەکی هێمنانە ناڕەزایەتی دەربرن بۆ مەگر لە ڕۆژی یەکەمی خۆپێشاندانەکاندا خەلک بە دەستێ بەتال نەرژانە سەر شەقام ؟ بۆ هێچکام لە خۆپێشاندەران تا ئێستاشێ لە گەل بێت تفەنگیان بە دەستەوە بوو ؟ کە لە ڵایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە بە توندترین شێوە بەرنگاریان بوونەوە کە تا ئێستا بە دەیان شەهید و بە سەدان برینداری ڵێ کەوتووتەوە؟
3 - چونە جانابتان سەرهەلدانی خەلک بە توند و تێژی نێو دیر دەکەن ؟ بەڵام هەر خۆتان چەند سال پێش ڕاسانتان بۆ مەبەستی سیاسی حیزبیکی دیاری کراوی باشور و وەرگرتنی پاڕە لە قوتی ڕەش و ڕوتێ خەلک ڕاگەیاند کە هێچ بەرهەمێکی سیاسی و پێشمەرگانەی لێ نەکەوتەوە بە غیڕی بە کوشتدانی دەیان پێشمەرگەی هەژاری کورد نەبێت ؟
جەنابتان ڕاسانی خۆتان کە هێچ قازانجێکی بۆ خەلکی کوردستان نەبوو بە توند و تێژی نازانن بەڵام سەرهەلدانی خەلک و ڵاوانی ئازادێخۆاز کە بە دەستی بەتال بەرنگاری هێزەکانی ڕێژیم دەبنەوە بە کاری تێکدەرانە و توند و تێژی ناو دەبن و ڕاستەوخۆ خزمەت بە لێدوانەکانی کۆماری ئیسڵامی دەکەن !! ئەوە چەندی بە چەندیە؟
4 - داوات ڵێ دەکەم بە جێگای نوخسە پێچانەوە بۆ خەلک باشترە بێ دەنگی هەلبژێری زۆر سەنگینتری یان ئەگر جاریکی دیکە داخوازیکت هەبوو لانی کەم لە گەل دەوروبەری خۆتدا کۆبەوە و هەموو ڵایەکی داواکارێەکەت هەلسەنگێنن جا پاشان بۆ خەلکی بڵاو بکەنەوە ، ئێوە دەتوانن داواکاری لە ئەندام و ڵایەنگرانی حیزبەکەی خۆتان پەکەن مافی خۆتانە ، بەڵام مافێ ئەوەتان نیە داوا لەو خەلکە بکەن کە ئەورۆ لە مێداندان و ڕێگای دروستی خۆیان گرتۆتە پێش هەر خۆشێان ڕێبەر و پێشەنگن و پێویستیان بە ئاغا و کویخا نیە ! دەبێ لەوش دلنیان بن خەلک حیسابی هێچتان بۆ ناکات .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست