کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەمەوی ئاوڕ دانەوەیک بکەم لە مێژوی چڵ سالە

Wednesday, 09/02/2022, 12:04


لە میدانی شەڕانخێوی خەباتی چەرخی بیستەم دا 
سەرم سوور ما کە ئەسپی سووکە سواری کوردی بۆ وەستان
وڵامی دامەوە پیرێکی ئازادەی جیهاندیدە
خەتای سواران نەبوو پێش سوارەکانمان قۆرس و ناوەستان 
دەمەوی ئاوڕ دانەوەیک بکەم لە مێژوی چڵ سالەی پڕ لە قارەمانەیتی و فداکاری خەڵک و پێشمەرگە لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەک لە لایەکی دیکەوە بەریوەبردنی سیاسەتێکی غەلەت و نادروستی ریبەرانی حیزبەکان لە هەمبەر ، سێ شەڕی خۆکۆژی ناوخۆوییەوە .
١  شەڕی قیادەی موەقت  لە دژی جۆڵانەوەی کوردی رۆژهەڵات
٢  شەڕی نگریسێ حێزبی دیمۆکرات و کۆمەڵە 
٣  شەڕی دوو باڵی حیزب بە یەکەوە لە دوای کۆنگرەی هەشتەمی ئەو حیزبە
بۆ خەسارناسی ئەو رابردووە پڕ لە کارەساتە و بۆ ئەزموون و دەرس وەرگرتن بۆ دوارۆژی جۆڵانەوەی رۆژهەلاتی کوردستان لەو شەڕانە ، کە خۆینی هەزاران لاوی کوردی بە ناحەق و نارەوا تیدا ڕژا و بە هەزاران بنەمالەی کوردی بە لە دەستدانی رولەکانیان داخدار کرد ، و دڵی دوژمنانی کورد و کوردستانمان شاد و گەڵی کوردمان پێ غەمبار و تازیەبار کرد،و شورشەکەمان تووشی تێکشکان و لێکدا بڕان و خۆمە خۆمە کرد، و شورشەکەمان لە دوای دەیان هەزار شەهیدی خەلک و پێشمەرگە بەو رۆژەی گەیاندووە کە ئەورو بە چاوی خۆمان دەیبێنین .
هەڕ بۆیە بە پێویست و ئەرکی سەر شانی خۆمی دەزانم ، وەک بەرپرسێکی پێشمەرگە لەو کاتانە دا کە لە نێزیکەوە ئاگاداری زۆر لەو رۆداوانە بووم ، هەر چەند لە هێچ شەڕیکی دیمۆکرات و کۆمەڵە ، و دوو بالی حیزبی دیمۆکرات دا هێج چەشنە بەشداریکم نەبووە ئەوش بە گەورەترێن شانازی ژیانی سیاسی و پێشمەرگانەی خۆمی دەزانم  و تا ئێستا لە چەندێن لایف و کۆبوونەوە دا کە ئەو کات نیوی پێشمەرگەی حیزبی دیمۆکراتم لە سەر بووە داوای لی بۆردنم لە خەلکی کوردستان و بنەمالەی شەهیدانی ئەو شەڕە خۆکوژیانە کردووە و خۆم بە شەرمەزاری ئەو مێژوە پڕ لە کارەساتە زانێوە ، بۆ جاریکی دیکەش داوای لی بۆردن دەکەم هێوادارم خەلکی کوردستان بە گەورەیی خۆیان لیمان خۆش بن.
هەر بۆییە بە پیوست و ئەرکی سەر شانی خۆمی دەزانم لە سێ بەش دا باسێ ئەو شەڕە نگرێسانە بکەم ، هەڕ لەو کاتەش دا وەک تاکی کورد داوا لە پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە گشتی و بەرێز مسعوود بارزانی بە تایبەتی بکەم ، چۆنی لە سەر شەڕەکانی نیوخۆی باشوری کوردستان داوای لی بۆردنی لە بنەمالەی شەهیدانی ئەو شەڕە نگریسانە  کرد ، لە هەمبەر ئەو شەڕانەی رۆژهەڵاتی کوردستانێش دا کە بە نارەوا بە سەر جۆڵانەوەی کوردی رۆژهەڵاتیان دا سەپاند ، بە رەسمی داوای لی بوردن لە خەلکی کوردستان بە گشتی و رۆژهەڵاتی نێشتمان بە تایبەتی بکات .
داوا لە ریبەرانی حیزبی دیمۆکرات و کۆمەڵە دەکەم کە لە پاش پتر لە  سی سال لەو روداوە تالانە کە لە هەلومەرجیکی زۆر سەختی جۆڵانەوە دا بە سەر شورشیان هینا بێ دەنگی بشکێنن و ئەو ڕابردووە چەپەڵ و تاڵە مەحکۆم بکەن ، داوای لیبوردن لە خەلکی رۆژهەڵاتی کوردستان و بنەمالەی سەربەرزی شەهیدەکانی ئەو شەڕە خۆکۆژیە بکەن و بەلینی بە خەلکی کوردستان بدەن کە لە دوارۆژ دا لە سەر هێج جیاوازیکی سیاسی و بیروباوەر دەست بۆ چەک نابەنەوە .
داوا لە ریبەرانی حیزب بە هەڕ دووک بالێوە دەکەم لە هەمبەر شەهید کردنی دەیان کادر و پێشمەرگەی حیزبەکە بە ناحەق و نارەوا و بۆ کۆرسێ و دەستهڵات خۆینیان رژاندن داوای لیبوردن لە بنەمالەکانیان و خەلکی کوردستان و گشت کادر و پێشمەرگەی حیزب بکەن .
داوا دەکەم بۆ خزمەت بە جۆڵانەوەی روژهەڵاتی کوردستان حیزب بکەنەوە بە حیزبیکی یەکگرتوو بۆ بەرەو پێشبردنی خەبات و شورشەکە .
داوا لە هەموو باڵەکانی کۆمەلە دەکەم ببنەوە یەک کۆمەڵە و دڵی شکاوی هەزاران ئەندامی خۆیان وەدەست بینەوە .
پیویستە هەموو هیزە سیاسێەکانی رۆژهەلات بەرەیکی کوردستانی پیک بینن و ستادیکی هاوبەش بۆ هیزی پێشمەرگە لە ژیر فەرماندەهی ئەو ستادە دا دروست بکەن کە ئەوە تەنیا ریگایە هێوا و هۆمید لە دڵی شکاوی کۆمەڵانی خەڵکی رۆژهەڵاتی کورووستان دا زیندوو دەکاتەوە .
من کە باسێ ئەو کارەساتانە دینمە گۆری لە رووی دلسۆزی بۆخەلک و شورشەکەمانە و بۆ دژایەتی لە گەل هێچ حیزب و ریکخراویکی دیاریکراو دا نیە و تەنیا بۆ دەرس وەرگرتن و دووپات نەبوونەوەی ئەو کارەساتانەیە کە لە ماوەی چڵ سالی رابردوو بە دەست حیزبەکانی خۆمان بە سەرمان هاتووە.
سەرکەوی خەباتی رەوای گەلی کورد لە هەر چۆار پارچەی کوردستان .
لە بەشکانی داهاتوو دا باسێ  شەڕی خۆکوژی کۆمەڵە و حیزب و دوو باڵی حێزب پێشکەش دەکری. وەک تاکیک لە کۆمەڵانی خەلکی کوردستان 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە