دیموکراسییەکەی حیزبی دیموکرات دیکتاتۆرییە
Wednesday, 23/06/2021, 16:21
ئاوردانەوەیک لەو دیموکراسیەی کە لە کاتی خۆی دا لە ڵایەن ڕەحمانی قاسمڵوو و ئەو تاقمە گوی لە مستەی لە دەوری خۆی کۆی کردبۆنەوە بۆ مەبەست و ئامانجەکانی و داسەپاندنی دیکتاتوری بەسەر حیزب و شۆرشدا .
ئەو کورتە فێلمەی کە لە خوارەوە دەیبێنن بە بەلگەی حاشا هەلنەگر دیخەمە بەرنەزری بێنەڕان و خوینەرانی بەڕێز نمونەیەک لەو ڕاستییانەیە کە لە ڵاین مامۆستای دیموکراسی و پەیامبەری ئاشتی و ئەو تاقمەی کە ئێستاش خۆیان بە میراتگری ناوبڕاو و سیاسەتەکانی دەزانن و لە دژی کەسانی بەرهەلستکار ئەگر بۆیان بکری و کرا ئەوە دەست بۆ کۆشتن و لە ناوبردنیان دەبن ، دەنا بە شیوەیەکی زۆر ناجوامیرانە بوختان و درۆیان بۆ هەلدەبەستن و لە هێچ چەشنە بێئەخڵاقیک دەست ناپاریزن .
مەبەست لە باس کردنی ئەو ڕاستییانە بۆ ئەوەیە کە کۆمەڵانی خەلکی کوردستان و جیلی ئەورو و داهاتووی کوردستان لە تاوانی ئەو بەنیو ڕیبەرانە بۆ مەبەستی شەخسی و بنەمالەکانیان ئاگادار بکرینەوە و لە داهاتوو دا ڕیگا بە هێچ کەس و حیزبیک نەدەن بۆ مرامی خۆیان ڕۆلەی فەقیری و هەژاری کورد بکەنە بردەبازیک بۆ مەبەستی تاوانبارانەی خۆیان ،
هەر وەک لە ڕابردوو دا لە دوای ئەو هەمووە فیداکاری خەلک و پێشمەرگە کە لە بەرانبەر ڕێژێمی جنایتکاری کۆماری ئێسڵامی لە خۆیان نێشاندا ، ڕیگا مەدەن بۆ جاریکی دیکەش تاقمیک بازرگان بە نیوی کوردایەتی ئەو ئەزموونە قێزەونەی باشوری نیشتمان لە ڕۆژهەلاتی کوردستان دووپات کەنەوە و ڕۆلەی کورد فیدای بەرژەوندی خۆیان بکەنەوە .
کۆمەڵانی خەلکی کوردستان دەبێ ڕیگا نەدەن ئەزموونی باشور و تاوان و کردەوەی حیزبەکان و ڕیبەرانیان لە ڕۆژهەڵات دووپات بێتەوە .
لە کۆتاییدا رووی قسەم لەو کەس و حیزبانە دەکەم کە بە هێنانەوەی پاساو با کۆماری ئێسڵامیمان پێخۆش نەبێت ؟! نابێ باسی تاوان و جنایەتکانی ڕابردوو بکری دەلێم لەڵایەک دەیان سالە ئێوە بە بەرپا کردنی شەری خۆکوژی و دەستە بەندی و ئێنشعاب و دوبەڕەکی لە نیوخۆتاندا کوماری ئێسڵامیتان بە خۆتان و خەلکی کوردستان خۆشکردو هەربۆیە تاوان و جنایەتەکانتان موقەدەس مەکەن ، لە ڵایەکی دیکەوە دەبێ باش بزانن بە هێنانەوەی ئەو پاساوانە دلنیاتان دەکەمەوە ناتوانن کەسانی ڕەخنەگر و نارازی بێ دەنگ بکەن .
ئێمە هەتا بەسەر هەلە و تاوانەکانی ئەو حیزبانە و ڕیبەرەکانیان نەچێنەوە ناتوانین لە داهاتوو دا سەرکەوتن بەدەست بێنین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست