دادگاکانی هەرێم بەردەوام لە گەندەڵیی و پیسخۆرییەوە تێوەدەگلێت
Saturday, 16/04/2022, 23:26
ئاشكرابووه كه عه‌قید ریبوار به‌رپرسی لیكۆیلنه‌وه‌كان به ڕێگه‌ی ده‌لاڵه‌كانی، ده‌یان كه‌سی به بێ دادگایكردن به چەندین ده‌فته‌ر دۆلار ئازادی كردوون، هه‌روه‌ها چه‌ند پارێزه‌رێكیش بوونه‌ته ده‌لاڵ و كه‌سوكاری گیراوه‌كان به‌نهێنی ئاگادار ده‌كه‌ن. سەرچاوەیەکی نزیک لە کەسێکی نزیک عه‌قید ریبوار ئاشکرای کرد، کەوا بۆته خاوه‌نی زیاتر له 20 ملیۆن دۆلار و ده‌یان پرۆژه‌ی بازرگانی بە ناوی خۆی و بنه‌ماله‌كه‌ی کردۆتەوە
شایانی باسە هه‌ر كه‌سێكیش گیرابیت و بێ تاوان بیت و هه‌ژار و بێ كه‌س بیت، ئەوا راستەوخۆ ده‌درێتە دادگا و چه‌ند ساڵێک حوکمی بۆ ده‌برنه‌وه.
مفه‌ویزێكی خه‌لكی ئاسكی كه‌ڵه‌ك بۆته ده‌ڵاڵی ره‌قم یه‌كی عه‌قید ریبوار و، ئه‌ویش به‌شیكه له تاوانه‌كانی عه‌قید ریبواری ئاسایشی هه‌ولێر.
به پێی سه‌رچاوه‌یەکی نزیک ئەوەشی ئاشکراکرد، کەوا بارزان قه‌ساب له پشت عه‌قید ریبواره‌وه‌یه بۆ به‌ده‌ست خستنی ده‌یان ده‌فته‌ر دۆلار و، كاری نابه‌جێ.
هه‌رچی به دراو و دۆلاری ته‌زویر و ده‌رمانی قاچاخه‌وه گیرابیت، بارزان قه‌ساب برای نه‌وزاد هادی لە پشت ئەو کارانەوەیە و یەکسەر ئازاد کراوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست