کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


پۆستی یاریدەدەری راگری کۆلێجی یاسا بە نایاسایی لە سلێمانی دانرا

Saturday, 09/04/2022, 21:16


بەپێی سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی، ئەوەی ئاشکرا کرد، کەوا  لەمانگی 2 ی ئەمساڵ 2021  پۆستی یاریدەدەری راگری کۆلێجی یاسا چۆڵ بووە، بڕیار بوو بە رێگەی c.v اکەسێکی شیاو دابنرێت، لەو کاتەوە سێ مامۆستا c.v ی خۆیان پێشکەش کرد، کەچی پاش ساڵێک و دوو مانگ لە چاوەڕوانی لە رۆژی 7 - 4 - 2022  کەسێک بێ ئەوەی c.v پێشکەش کردبێت بەنایاسایی کرا بەیاریدەدەری راگر  لە کۆلێژی یاسای سلێمانی، سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکرا کرد، کەوا زانکۆکانی هەرێم، ئاستی خوێندن تێیدا هاتۆتە خوارێ، هەر کەسێ سەر بە پارتێکی دەسەڵات بێت، یان پشتگیرییەکی  هەبێت لەلایەن بەرپرسێکی ئەو دەسەڵاتە، ئەوە دەتوانێت بە بێ بڕوانامە، باشترین پۆست لە ناو زانکۆ و هەموو شوێنێکی دیکە بپچڕێت، هەر بۆیە ئەم وڵاتە تا بێت کاولتر دەبێت.

پەیامنیری کوردستانپۆست لە زانکۆی سلێمانی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە