کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


پەیامنێرە بێ بڕوانامەکانی کەناڵی کوردستان 24ی پارتی

Saturday, 09/04/2022, 12:42


ماوه‌ی زیاتر له‌ 2 ساله‌ كه‌سێك به‌ناوی (عادل قه‌ره‌داغی ) په‌یامنێری كوردستان 24 ـە، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بروانامه‌ی بڕواپێکراوی نیه‌، بەڵکو كاتی خۆی به‌ بروانامه‌ی ساخته‌ له زانكۆی سه‌لاحه‌دین ویستی بخوینیت، به‌لام پێ زانرا، دوایی له‌ كوردستان 24 له‌ بێژه‌رەوه‌ كرا بە پیشكه‌شكار و دواییش په‌یامنیر، دوای ئه‌وه‌ی خرایه‌ ناو سایتی كوردستان 24 و له‌ په‌یجه‌كانی سۆشیال میدیا، به‌ڵام چونكه‌ خاوه‌نی بیرو هزری سیاسی و ئه‌ندیشه‌ و ره‌هندی كۆمه‌لایه‌تی نیه‌، لە چه‌ند پۆستیكی شه‌ره‌ جنیوی بازاڕیی.
سەرچاوەیەک پێی راگەیاندنین، کەوا پێش چەند هەفتەیەک به‌ راسپارده‌ی پاراستن و، به‌ راسپارده‌ی نوره‌دین سه‌عید وه‌یسی و شه‌عبان شه‌عبان هێرشی کردە سەر ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول و، كاتیك مالی كۆسره‌ت هاتنه‌ سه‌ر خه‌ت، به‌ بریاری مه‌سعود بارزانی نووسینكه‌ بلۆك كراو، ئیتر بۆ دلنه‌وای ئه‌و بنه‌ماله‌ خائینەی ناو یه‌كیتی، پۆستەکە راگیرا و لابرا.
له‌و زانیاریانه‌ی كه‌ پاراستن شه‌رێكی بچوكیان به‌ ماڵی كۆسره‌ت ره‌سول فرۆشت بوو، په‌یوه‌ندی به‌ پشكه‌كانی كۆمپانیای ده‌رمان و نه‌وت و قاچاخچیتی جۆره‌كانی تره‌وه‌ هه‌بووه‌.
ئیستا چه‌ند کەسێکی تری ناو پاراستن وه‌ك بارزان علی حه‌مه‌ و عادل قه‌ره‌داغی و ئاسۆ حاجی و نیاز حاجی به‌رپرسی پیشووی پاراستنی لقی دوو، هاوده‌نگ فاروق و جه‌مال عه‌بدولڵا و به‌رهه‌م عه‌لی و سه‌رباز سالح سایتی وشه‌ و هه‌ڤاڵ نه‌ورۆزو شیروان تالیب و كه‌یفی عه‌بدولڵا و ئاریان فه‌ره‌ج وسه‌رۆ قادرو نیاز محمه‌دی مه‌لا قادرو به‌ختیار شاخی و ئاسۆ عه‌لی فه‌رج و نه‌قیب كاروان محمه‌د سابیرو  و زكری موسا و، ریكان سه‌باح ده‌مخوارو سۆنیا سدیق هاوژینی سه‌رۆ قادرو كه‌ریم قادر ناویك كه‌ له‌ پاراستن كادیره‌، چه‌ند کەسێکی دیکەی ناو پاراستن له‌ سۆشیال میدیا کەوتوونەتە  شه‌ره‌ جنیو ده‌كه‌ن هێرش دەکەنە سەر بەرپرسەکانی یەکێتیی و حیزبەکانی تر. 

هیمن هه‌ولێری



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە