کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


3 سه‌ركرده‌ی پارتی باری ته‌ندروستی یان ناجێگیره‌

Friday, 08/04/2022, 1:40


به‌ پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌  سه‌هه‌ندی كوری سادق مزور سكرتیری پێشووی كه‌ریم سنجاریه‌وه‌ ئاشكرا بووه‌، كه‌ كه‌ریم سنجاری  به‌رپرسی نووسینگه‌ی تایبه‌تی كه‌ریم سنجاری و وه‌زی پیشووی ناوخۆ كه‌ زیاتر له‌ 20 سال وه‌زیری ناوخۆ بووه‌، 10 سالیش به‌رپرسی یه‌كه‌می ده‌زگای پاراستن بووه‌، ئیستا له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌لمانیا له‌ ژیر چاره‌سه‌دایه‌، كه‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ی له‌ چاره‌سه‌ر ده‌رچووه‌و، تووشی سربوونی ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی له‌شی هاتووه‌و، ناتوانیت هیچ جۆره‌ جوڵه‌یه‌ك بكات و، بیلال كه‌ به‌ریوه‌به‌ری نووسینگه‌كه‌یه‌تی له‌گه‌ل كه‌ریم سنجاری له‌ ئه‌لمانیا ماوه‌ته‌وه‌و، به‌ پی وته‌كانی سه‌هه‌ندی كوری سادق مزوری كه‌ریم سنجاری جاریكی تر ناتوانیت ببیته‌وه‌ به‌ كه‌ریم سنجارییه‌كه‌ی پیشوو.
له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو سادق مزوری سكرتیری پیشووی كه‌ریم سنجاری له‌ پۆستیكدا، داوای كردبوو دوعا بۆ كه‌ریم سنجاری بكه‌ن، 1200 كۆمینت سوكایه‌تی و پی خۆش بوون بوو به‌و شیوه‌یه‌ كه‌ریم سنجاری تیكه‌وتووه‌و، دوای ئاگادار كردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كور و براكانی كه‌ریم سنجاری سادق مزوری پۆسته‌كه‌ی سریوه‌و، پیان راگه‌یاندبوو چۆن له‌ رووت دیت كه‌ پۆست بكه‌ی، تۆ له‌سه‌ر دزی و گه‌نده‌ڵی و داوین پیسی له‌لایه‌ن كه‌ریم سنجاریه‌وه‌ ده‌ركرایت و،بوویته‌ خاوه‌نی 200 ملیۆن دۆلار، 123 دۆسیه‌ی گه‌نده‌لیت له‌ ده‌سته‌ی ده‌ست پاكی هه‌ریم هه‌یه‌، به‌ شاهیدی دكتۆر تارق گه‌ردی به‌رپوه‌به‌ری پێشووی گشتی وه‌زاره‌تی ناوخۆو، دكتۆر سامی حسین به‌ریوه‌به‌ری گشتی پیشووی وه‌زاره‌ت و، ئیستاش ریبه‌ر ئه‌حمه‌د بارزانی ئاگاداری دۆسیه‌كانه‌و، به‌بریاری نیچیره‌ڤان بارزانی راگیراوه‌.
هه‌روه‌ها كرمانج عه‌بدوڵڵا به‌رپرسی لقی پارتی له‌ مه‌خمور تووشی سه‌كته‌ی ده‌ماغ بووه‌و، ئیستا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی یه‌كانی هه‌ولیره‌و به‌هۆی خراپی دۆخه‌كه‌یه‌وه‌ تا ئیستا دوو نه‌خۆشخانه‌ی پیكراوه‌و، هیچ جوڵه‌یه‌كی نیه‌ .
سادق مزوری
له‌لایكی تریشه‌وه‌ سالار عوسمان بیركاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری تووشی سه‌ره‌تانی گورچیله‌ بووه‌و، تائ یستا گورچیله‌یكی فریدراوه‌و ئه‌وی دیكه‌شی ئاو ساوه‌، به‌هۆی هه‌لسوكه‌وتی خراپیانه‌وه‌ له‌ سۆشیال میدیا له‌ جیاتی دوعایان بۆ بكریت، به‌ هه‌زاران كۆمینت نووسراوه‌ ئینشائه‌لله‌ هه‌موویان رۆژی 5 دایبیان پی ده‌گۆرن.

هێمن مه‌نمی



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە