کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ بریاری مه‌سعود بارزانی ڕێز له‌ موشته‌شارو جاشه‌كان ده‌گیریت

Saturday, 19/03/2022, 1:11


 به‌بۆنه‌ی یادی 14ی ئادارەوە، کە یادی له‌ دایكبوونی مه‌لا مسته‌فا بارزانییە، گوایا لەو رۆژەدا کارل مارکس کۆچی دوایی کردووە و لەو رۆژەشدا بە قسەی رێبوار سیوەیلی  مەلا مستەفا فەیلەسوفی کۆمەڵایەتیە، خوا مرۆڤایەتی دڵنیاکردەوە، کە خەم بۆ کۆچی دوایی کارل ماکرس نەخۆن وا مەلا مستەفا ئەو بۆشاییەی پڕدەکاتەوە. بەو بۆنەیەوە لقی دوو پارتی له‌ هه‌ولێر، به‌ راسپارده‌ی مه‌سعود بارزانی رێزی  له‌ كۆمه‌لیك كه‌سایه‌تی و كادری پارتی گرت، كه‌ ژماره‌یه‌ك جاش موسته‌شارو كوری جاش موسته‌شار، له‌وانه‌ سه‌رهه‌دی ئه‌نور به‌گی بیتواته‌ و قاره‌مانی كوری عه‌بدوڵڵا گراوی كۆنه‌ جاش موسته‌شارو ئامۆزایه‌كی نه‌جات عه‌لی فاتم و فواد سدیق كه‌ به‌ عومه‌ر حه‌سه‌ن كۆنه‌ جاش موسته‌شار ناسراوه‌، كه‌ كاتی خۆی نه‌جاتی عه‌لی فاتم و برایه‌كی نه‌جات و فواد سدیرق ممیكزای نه‌جات ئه‌وكات وه‌ره‌قه‌ی خه‌فیفه‌ی پیی بووه‌، ئه‌مانه‌ ریزی لێنانیان پێ به‌خشرا، له‌وانه‌ی تریش (هه‌مزه‌ حوسین) كه‌ به‌ عه‌مید هیرشه‌ ره‌ش ناسراوه‌ و، زیاتر له‌ دوو ساله‌ له‌سه‌ر گه‌نده‌لی له‌ ئاسایش ترۆ كراوه‌ و بۆ راگرتنی و دلنه‌واوی ریزیان لیناوه‌. ئه‌وه‌ش مه‌هزه‌له‌یه‌كی تری سیاسه‌تی پارتی یه‌، كه‌ له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی ده‌ریكردووه‌و خه‌لاتیش ده‌كا و، كوری هیرشه‌ ره‌ش ده‌ستی لو كوشتنی هاولاتیه‌ك هه‌بووه‌ به‌هاوكاری حسام چاوشین كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ ده‌ستگیر كراوه‌و، به‌ هه‌ولی هیرشه‌ ره‌ش له‌ ئاسایش گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ پۆلیس ، تا تاوانه‌كانی تریش كه‌شف نه‌بیت.
مه‌سعود بارزانی ریگه‌ی داوه‌ مالی ئه‌نوه‌ر به‌گ خاوه‌نی پالاوتگه‌یه‌ك بن و كۆمپانیای نه‌وت و كارگه‌ی ئاش و كۆمپانیای ده‌رمان و، تا ئه‌وه‌ی 300 خانووشی بۆ دروست كردون و، له‌ 3 خانوودا گروپیكیان بۆ ده‌ست دریژی خه‌لكی و كچانی سوری دروست كردووه‌و، كوریكی سه‌رداری ئه‌نوه‌ر به‌ك به‌ تلیاكه‌وه‌ ده‌ستگیر كراو،ب ه‌ 12 سه‌عات ئازادیش كرا.

هیمن هه‌ولێری


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە