ئاشكرابوونی گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵی له نه‌خۆشخانه‌شی شه‌هید هیمن له سلیمانی
Monday, 07/03/2022, 23:31
به پێ سه‌رچاوه‌یه‌ك له كارگیری نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هێمن ، له‌لایه‌ن بێستوون ره‌فیق به‌ریوه‌به‌ری كارگێری نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هێمن _ه‌وه، له چه‌ند روویه‌كه‌وه گه‌نده‌ڵی ئه‌نجام دراوه، له دزینی ده‌رزی یه گران به‌هاكانی تایبه‌ت به كۆرۆنا، كه له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌ریم هه‌ر ده‌رزیه‌ك 600 دۆلار كه‌وتووه، له جیاتی ئه‌وه‌ی بیده‌نه نه‌خۆش و به‌ركه‌وتووانی كۆرۆنا ، به‌چه‌ند شێوه‌یه‌ك ئه‌و درزیانه له‌لایه‌ن بیستوون ره‌فیق و ستافه‌كه‌ی له نه‌خۆشه كان و، له‌لایكی تریشه‌وه له ده‌رمانخانه به‌ناوی وه‌همی ئه‌و ده‌رزیانه دزراوه‌و، دوای هه‌موو دهرزیهكان به نه‌خۆشخانه‌ی ئهنوهرش یخه فرۆشراوه‌ته‌وه به 1000 دۆلار و، پاشانیش ئهنوهرش یخه ی ئه‌هلی به 1600 تا 2000 دۆلار به نه‌خۆشه‌كانی فرۆشتۆته‌وه.
هه‌روه‌ها دزیه‌كی تر له خۆراكی كارمه‌ندان و نه‌خۆشه‌كان به ئاشكرا مانگانه ده‌دزریت و، كه به گوژمه‌ی 4000 دۆلار ده‌بیت و، ویرای ئه‌وه‌ش دزی و گه‌نده‌ڵی له ئۆكسجینهكانی نه‌خۆشی كۆرۆنا كراوه‌وه و شهوانهب ه خه‌ڵكی ده‌وله‌مه‌ند كه نه‌خۆشی كۆرۆنایان هه‌یه پیان فرۆشتنهوهتهوهو ئه‌وانیش له ماله‌كانیان به‌كاریان هیناوه.
جگه له وه‌رگرتنی به‌رتیل و پاره‌ی زۆر له‌و نه‌خۆشانه‌ی كه ده‌وله‌مه‌ند بوون و باری دارایان باش بووه‌و، له‌سه‌ر حسابی نه‌خۆشه هه‌ژاره‌كان.
به پێ سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌شی پزیشكان بیستوون ره‌فیق بۆته خاوه‌نی 10 ملیۆن دۆلار و هۆتیل و كۆمپانیا و كافتریا و ماركیتی گه‌وره‌ی هه‌یه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆلا نزیك له پاسه‌وانانه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه بیستوون ره‌فیق به پشتیوانی دكتۆر سه‌باح هه‌ورامی به‌ریوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلیمانی، كه ده‌یان دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی گه‌یشتۆته ده‌سته‌ی ده‌ست پاكی هه‌ریم و، به هۆی یه‌كیتی یه‌وه ریگه ناده‌ن سه‌باح هه‌ورامی ده‌ست گیر بكریت.
سیروان چوارباخی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست