کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


په‌رله‌مانتارێكی توركمان هه‌رشه‌ی كوشتن له‌ پیرێژنێكی كورد ده‌كات

Sunday, 27/02/2022, 1:49


به‌ پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك پیریژنێكی كوردی هه‌ولێری، ماوه‌ی 4 ساله‌ به‌فێڵ به‌ناوی وه‌رگرتنی زه‌ویه‌ك له‌ باشترین شوینی هه‌ولێر، له‌لایه‌ن محمه‌د سه‌عده‌دین په‌رله‌مانتاری توركمان له‌ حیزبه‌كه‌ی مونا قاوه‌چی ، له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی پاره‌ی پیریژنه‌كه‌ بداته‌وه‌ كه‌ 18000 دۆلار واته‌ سه‌د و هه‌شتا وه‌ره‌قه‌ی سه‌د دۆلاری بووه‌، هه‌ره‌شه‌ی كوشتنی لێ كردووه‌ ، به‌ناوی پاراستنه‌وه‌ ترساندویه‌تی ، ئیستا پیریژنه‌كه‌ ماوه‌ی 3 هه‌فته‌یه‌ ناویریت له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌ته‌نها بمێنیته‌وه‌، له‌ ترسی ئه‌وه‌ی محمه‌د سه‌عده‌دین به‌ ریگه‌ی پاسه‌وانه‌كانی بڕیاری داوە بیکوژێت.
ئه‌و پیرێژنه‌ 5 جار هه‌وڵی داوه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان محمه‌د سه‌عده‌دین ببینیت، به‌ پاسه‌وانه‌كانی وتووه‌، كه‌ به‌ هیچ شێویه‌ك ریگه‌ی نه‌ده‌ن.
به‌ پێی سه‌رچاوه‌كه‌کە لیوا ئه‌حمه‌د كۆیی به‌رپرسی یه‌كه‌می پاسه‌وانه‌كانی زیره‌ڤانی ، ئاگاداری ئه‌و پاسه‌وانانه‌ی په‌ره‌مانی كردۆته‌وه‌، كه‌ ڕێگه‌ نه‌ده‌ن تا ئه‌و پیریژنه‌ داخڵی په‌رله‌مان بیت، له‌سه‌ر داوای هیمن هه‌ورامی جیگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان.

هیمن مه‌نمی



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە