له هه‌ولێر ته‌قه له كۆمپانیایه‌كی بیانی ده‌كرێت
Wednesday, 23/02/2022, 21:39
به پێی چه‌ند سەرچاوەیەک له ئاسایشی هه‌ولێره‌وه، پێش چەند رۆژێک له نزیك گوندی (سوربه‌ش)ی سه‌ر به ناحه‌یه‌ی شه‌مامك له لایه‌ن ئۆتۆمبیلێكی جۆری مازدا پر له چه‌كدار ته‌قه له دوو ئۆتۆمبیلی بیانی سه‌ر به كۆمپانیای نه‌وتی ( گازفرۆم ) دەکەن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلی كانی گاز فرۆم گولله نه‌بر بووه، هیچ زیانێك به سه‌ر نشینه‌كان ناکەوێت، كه چه‌ند ئه‌ندازیارێكی كۆمپانیاكه‌ی تیدا بووه.
شایانی باسه شیخ باز خاوه‌نی كۆمپانیای كار ڕێگه‌ی نه‌داوه پۆلیس و ئاسایش به‌دواداچوون بۆ رووداوه‌كه بكات و هۆكاره‌كه‌ش نه‌زانراوه.
به پێێ سەرچاوەکە دەڵێت خه‌لكی گونده‌كانی ئه‌و سنووره، بەو کارە هەڵساون و کارەکەیان ئەنجامداوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست