کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وه‌زیری پەروەردە پارە و خەڵات بۆ هەندێک لە چالاكوانان و رۆژنامه‌نووسان بڕیوەتەوە

Monday, 21/02/2022, 5:35


به‌پێی چه‌ند سەرچاوەیەک له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و خویندنی هه‌ریمی كوردستان، ئاشکرای کرد، کە ئالان حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ به‌ریگه‌ی سامان سیوه‌یلی وته‌بیژ چۆمان حه‌مه‌ سه‌عید برای وه‌زیرو چه‌ند كه‌سیكی نزیكی، به‌ ریگه‌ی نهینی ده‌یان رۆژنامه‌نووس و چالاكوان و نووسه‌ر و به‌ریوه‌به‌ری قوتابخانه‌ و به‌شیكی زۆری قوتابیانی پارتی و كادیرانی پاراستن، کە شه‌و رۆژ له‌ سۆشیال میدیا ریكلام بۆ ئالان حه‌مه‌ سه‌عید ده‌كه‌ن، كه‌ به‌ قسەی خۆیان گوایا باشترین وه‌زیره‌، له‌ كاتیكدا بروانامه‌كه‌ی لوبنانی له‌ ماسته‌ر ئاشكرابوو كه‌ ساخته‌یه‌و به‌ 1000 دۆلار له‌ زانكۆیه‌كی لوبنانی بۆ كراوه‌، ئیستا بابه‌تی بروانامه‌ی ساخته‌و ته‌زویرەکەی ئاشکرا بووە، چونکە زۆربەی بەرپرسە عەرەبەکانی عێراقیش هەر ئاوا دەکەن، به‌تایبه‌تی 3 زانكۆی گه‌وره‌ی لوبنانی كه‌ له‌ماوه‌ی 3 سالی رابربدوو 12000 بروانامه‌ی ساخته‌یان له‌كاتی كه‌ره‌نتینه‌ بۆ به‌رپرسانی عیراقی دروست كردووه‌، هەنوكه‌ به‌م كیشه‌ و فه‌زیحانه‌ زانراوه‌و، دراوته‌ نه‌زاهه‌ی عیراق و، ئالان حه‌مه‌ سه‌عید یه‌كیكه‌ له‌و خاوه‌ن بروانامه‌ ساختانه‌ی عیراق.
بە پێی سەرچاوەکان ئالان حه‌مه‌ سه‌عید به‌ ریگه‌ی ده‌ڵاڵه‌كانی ئه‌م كه‌سانه‌ی به‌ پاره‌ی كریوه‌ و جار جار و به‌ردوام وتاری ده‌ستخۆشانه‌ له‌سه‌ر ئالان حه‌مه‌ سه‌عید بلاو ده‌كه‌نه‌وه‌.
لیسته‌كه‌ به‌ریگه‌ی سامان سیوه‌یلی ناوەکان ده‌ست  (كوردستانپۆست) كه‌وتووه‌:

1- ستیڤان شه‌مزینی  دوو جار 1000 دۆلاری  وه‌رگرتووه‌
2- سه‌ربه‌ست مه‌نمی یه‌ك جار 500 دۆلار
3- ئامانج عه‌بدوللا سورو نیانی ژنی 600 دۆلار
4- ئاسۆ كه‌مال 300 دۆلار
5- فه‌رهاد پیربال 4000 دۆلار یه‌كجار
6- به‌رهه‌م عه‌لی 500 دۆلار
7- سه‌رباز سالح ووشه‌ نیت 500 دۆلار
8- حه‌مه‌ ره‌شید هه‌ره‌س 500 دۆلار
9- ژۆمان دۆلانی 300 دۆلار
10- عه‌تا هه‌له‌بجه‌ی 200 دۆلار
11- سه‌ركاو 1000 دۆلار
12- شیروان تالیب و ته‌رزه‌ی خوشكی ئه‌ستیره‌ کەریم 2000 دۆلار
13- سۆران مارف 200 دۆلار

هێمن مه‌نمی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە