کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سیداد بارزانی په‌یوەندی به‌ سه‌ید كاكه‌وه‌ ده‌كات

Monday, 21/02/2022, 4:46


دوای ببڵاوبوونەوەی  بابه‌تێك له‌سه‌ر تووره‌بوون و ناره‌زایی سه‌ید كاكه‌ ئه‌ندامی پیشووی سه‌ركردایه‌تی پارتی و په‌رله‌مانتاری پیشووی پارتی، كه‌ له‌ به‌رده‌م 42 هاوری و هاوسه‌نگه‌رانی دێرنی باسی ئه‌وه‌ی كردووه‌ كه‌ ریزی سۆزانییه‌كی له‌ناو پارتی لێ ناگیریت و، ئه‌و پۆسته‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی ده‌یان په‌یج و سایتی تر له‌ كوردستانپۆستی بدزن و به‌ناوی خۆیانه‌وه‌ بلاوی بكه‌نه‌وه‌.
به‌ڵام هه‌ر ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ باره‌گا ی بارزانی له‌ پیرمام به‌  شێوه‌یه‌كی ناراسته‌و خۆ به‌ په‌یامنێری كوردستانپۆستی راگه‌یاندووه‌، كه‌ پاش بلاو بوونه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌تان له‌سه‌ر تووره‌ی سه‌ید كاكه‌، به‌ فه‌رمانی مه‌سعود بارزانی سیداد بارزانی برای به‌ رێگه‌ی مۆبایله‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ سه‌ید كاكه‌ وه‌ كردووه‌ و، هه‌وڵی داوه‌ له‌ تورەییەکەی كه‌م بكاته‌وه‌ به‌لام سه‌ید كاكه‌ به‌ناو گوتویه‌تی من ئیستا ریزی ئه‌ڤین ئاسۆم نییه‌ له‌ لای مه‌سعود بارزانی و مه‌كته‌بی سیاسی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی.
هه‌روه‌ها سیداد بارزانی هه‌وڵی داوه‌ كه‌ پێی بلیت جه‌نابی سه‌رۆك په‌یوه‌ندیت پیوه‌ ده‌كات و سه‌ید كاكه‌ ره‌تی كردۆته‌وه‌ وه‌لامی مه‌سعود بارزانی بداته‌وه‌ و، پێ راگه‌یاندووه‌ با سه‌رۆك سه‌ردانی ماڵی ئه‌نوه‌ر به‌گی بیتواته‌ و قاسم ئاغا و خدری ره‌شید به‌حری و شیمه‌ی هارون بكات.
به‌ پێی سه‌رچاوه‌كه‌ بریاره‌ له‌ دوو رۆژی داهاتوو شاندیكی باڵای مه‌كته‌بی سیاسی و كورێكی مه‌سعود بارزانی سه‌ردانی مالی سه‌ید كاكه‌ بكه‌ن بۆ دڵنه‌وای كردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی توره‌یه‌كان و، سیداد بارزانی داوای لیكردووه‌ كه‌ بۆ هیچ كه‌نالێك لیدوان نه‌دا و به‌ڵێنی داوه‌ ئه‌و چی بڵێت بۆی جێبەجێ بکەن.

حه‌مید سورچی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە