کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاشكرابوونی باندێكی قاچاخشی و مادەی هۆشبەر له‌ناو ئاسایشی پارتی

Monday, 21/02/2022, 4:21


به‌ پێ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هیمن مام عه‌باس ئه‌فسه‌ری ئاسایشی گشتی و برای عه‌مید شۆرش به‌ریوه‌به‌ری كارگیری ئاسایشی  گشتی، له‌ ڕێگه‌ی دژه‌ تیرۆری گشتییه‌وه‌ به‌ فه‌رمانده‌ی لیوا دلشاد یوسف كه‌سی دووه‌می دوای وه‌یسی بارزانی، زیاتر له‌ 50 ئه‌فسه‌رو مفه‌وه‌زو كارمه‌ندی ئاسایشی پارتی له‌ گشت به‌ش و به‌ریوه‌به‌رایه‌تییه‌كان ده‌ستگیركراون، كه‌ هه‌موویان له‌ باندی قاچاخچیتی مه‌وادی هۆشبه‌رو دراوی ساخته‌و فرۆشتنی ده‌رمانی هۆشبه‌رو كرین و فرۆشتن به‌ باندی له‌شفرۆشیه‌وه‌.
له‌م رووه‌وه‌ عه‌مید لوقمان بیركۆتی  به‌ رێگه‌ی كه‌سێكی خۆشناوه‌وه‌ ئاشكرای كردووه‌، كه‌ ئه‌و باندانه‌ به‌رپرسی گه‌وره‌یان له‌پشته‌وه‌ و هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ی كردووه‌ نه‌قیب كاروان برای لیوا كه‌یوان به‌ریوبه‌ری نه‌هیشتنی مه‌وادی هۆشبه‌ر یه‌كیك له‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی كه‌ده‌ركراوه‌ و له‌ پۆست و پایه‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه‌، له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌باسی له‌ خواردن و دزینی مووچه‌ی 3 مانگی 300 كارمه‌ندی ئاسایش ده‌كریت، كه‌ كاتیك له‌ ده‌وره‌دا بوون و مووچه‌كانیان هاتووه‌ له‌لایه‌ن لیوا دلشاد حه‌سه‌ن نه‌جاره‌وه‌ مووچه‌كانیان به‌ ئاگاداری عیسمه‌ت ئه‌رگووشی خوراوه‌و ، دوای ئه‌وه‌ له‌لایه‌ن مقه‌دیم هه‌لمه‌ته‌وه‌ ئاشكرا كراوه‌.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌
لیوا دلشاد حه‌سه‌ن نه‌جار پیش ئه‌وه‌ی ببیته‌ ئاسایش ، له‌ هه‌ولێر شاگری چیشتخانه‌و دواتریش شه‌ربه‌تی فرۆشتووه‌ له‌ زاخۆ و، دوای ئه‌وه‌ی به‌ پاساواوی ئه‌وه‌ی كوری حه‌سه‌ن نه‌جاری شه‌هیدی پارتی یه‌، كرایه‌ ئه‌فسه‌ری ئاسایش ودواتریش به‌ بێ ئه‌وه‌ی 3 ناوه‌ندی خویندبیت ، به‌بروانامه‌ی ساخته‌ی شه‌شه‌می ئاماده‌ی و ، به‌بێ ده‌وام كردن کۆلێژیی ته‌واو كرده‌ بووه‌ خاوه‌نی بروانامه‌ی به‌كالیۆرس و، دواتریش بووه‌ ئه‌فسه‌یركی بالای پارتی، كه‌ ئیستا خاوه‌نی 500 ملیۆن دۆلاره‌و  گه‌وره‌ترین هۆتیلی به‌ناوی كریستال له‌شه‌قامی 100 مه‌تری هبووه‌ فرۆشتویه‌تی و ئیستا له‌گه‌ل كه‌سیكی عه‌ره‌ب و چرای کۆنە هاوژینی ئاشتی هه‌ورامی و كاكه‌ مین نه‌جاری مامی خه‌ریكی گه‌وره‌ترین هۆتیل و پرۆژه‌ی نیشته‌جیبوونه‌.
دلشاد حه‌سه‌ن نه‌جار له‌ هه‌موو شه‌ری داعش یه‌ك شه‌و نه‌چووه‌ گویرو مه‌خمورو، ترسنۆك ترین ئه‌فسه‌رو دوو ژنی به‌قاچاخ هیناوه‌، یه‌كیان كچه‌ عه‌ره‌بیك كه‌ له‌ كافتریاو دیسكۆكانی عه‌ینكاوه‌ كاری كردبوو، ئیستا هاوژینی یه‌كه‌می دلشاده‌و ، هاوژینی دووه‌میشی بێوه‌ژنیكی خاوه‌ن 3 كچی گه‌وره‌ی هیناوه‌و، 2 خانووی ته‌نها بۆ ژنه‌ بیوه‌ژنه‌كه‌ی كریوه‌.

حه‌مید سورچی



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە