کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاشکرا بوونی گه‌وره‌ترین دزیی له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر

Monday, 14/02/2022, 23:21


 نهێنی دزیه‌كی دكتۆر دلوفان به‌ریوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولیر ، به‌ڕێگه‌ی ژنه‌ پزیشكێكی عه‌ره‌ب له‌ دلسۆزیدا ئاشكرای كردووه‌، كه‌ دكتۆر دلوفان به‌ خۆی و دكتۆر سامی به‌ریوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی نانه‌كه‌لی تایبه‌ت به‌ شێرپه‌ نجه‌، 500 ده‌زریان له‌ خۆشه‌كان دزیوه‌و، به‌ نهینی به‌ ده‌رمانخانه‌یه‌كی نزیك له‌ خزمیكی دكتۆر دلوفان فرۆشراوه‌ته‌وه‌.
هه‌روه‌ها دكتۆر دلوفان به‌ڕێگه‌ی دكتۆر توانا به‌ریوه‌به‌ری چاودیری ته‌ندروستی هه‌ولێر، به‌ناوی چاودیركردنی هۆتیل و مه‌ساج و كافتریا و مۆل و ریستورانت و شوینه‌ گشتی یه‌كان و ئه‌هلی یه‌كانه‌وه‌، به‌ یه‌ك مانگ ته‌نها به‌ ریگه‌ی وه‌رگرتنی به‌رتیل و چاوپۆشی له‌و شوینانه‌ی كه‌ رینیمایه‌كانیان فه‌رامۆش كردووه‌، بری 40 ده‌فته‌ر دۆلاریان به‌ ڕیگه‌ی ده‌لاڵه‌كانیان وه‌رگرتووه.
له‌لایكی تریشه‌وه‌ دكتۆر دلوفان به‌ هاوكاری دكتۆر سامان به‌رزنجی به‌شه‌ ده‌رمانی عیراقی بۆ هه‌ولێر، تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشی و ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ماوه‌ی دووسالدا 5000 ده‌رزی تایبه‌ت به‌ چاودیری ووردی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی له‌ حاله‌تی مه‌رگ نزیك بوونه‌ته‌وه‌، به‌ نایاسای و به‌ریگه‌ی وه‌سلی ساخته‌ به‌ناوی نه‌خۆشه‌كانه‌وه‌ ، له‌ ده‌رمانخانه‌كان وه‌رگیراون و، دوار هه‌ر ده‌رزیه‌ك به‌ 1200 دۆلار فرۆشراوه‌ته‌وه‌، كه‌ نرخی هه‌ر ده‌رزیه‌ك له‌سه‌ر حكومه‌تی عیراقی 600 دۆلار بووه‌.
هه‌روه‌ها تا ئیستا به‌رتیلی له‌ 12 نه‌خۆش وه‌رگرتووه‌، كه‌ به‌هه‌له‌ مرۆڤی كوردیان  كوشتووه‌ له‌ كاتی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كاندا و، هه‌وڵی داوه‌ ئه‌نجامی گشت لێكۆلینه‌وه‌كان به‌ قه‌زاو قه‌ده‌ر وه‌سف بكریت و، به‌و شیوه‌یه‌ به‌ 3 پزیشك مه‌زره‌عه‌یه‌كیان بۆ دكتۆر دلوفان له‌ شه‌قلاوه‌ به‌ 50000 هه‌زار دۆلاربۆ كریوه‌.

هیمن هه‌ولێری



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە