کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌ید كاكه‌ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر بارزانی

Monday, 14/02/2022, 23:08


 له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا  سه‌ید كاكه‌،  له‌سه‌ر چه‌واشه‌كاریی و درۆكانی مه‌سعود بارزانی سه‌باره‌ت به‌ چاكسازی له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زیاتر له‌ 40 هاوڕێی دیرنی له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی ، ئاشكرا كردووه‌ كه‌ مه‌سعود بارزانی ته‌نها فێڵ له‌ خۆی ده‌كات و ناتوانیت چاكسازی بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوڕ و براو نه‌وه‌ و ئامۆزاكانی به‌خودی خۆشیه‌وه‌ كه‌ خاوه‌نی كۆمپانیای تلیكۆم و فاملی مۆڵ و تاوه‌ر گوڵانه‌، لە سه‌دا 80 سه‌رۆك جاش  موسته‌شار و مه‌فارزی خاسه‌ و ئه‌منی عامه‌ی له‌ خۆی كۆكردۆته‌وه‌و، حیزبه‌كه‌ی كردۆته‌ پاشكۆی حزبی به‌عس و، زۆربه‌ی مه‌كته‌به‌كانی له‌ قیاده‌ی جه‌عفه‌ل ده‌چێت و،  كه‌سانی خیانه‌تكاری وه‌ك ماڵی شیمه‌ی هارون و ئه‌نوه‌ر به‌گی بێتواته‌ و  خدر ره‌شید به‌حری و هه‌مزه‌ سێو و، گشت سه‌رۆك هۆزه‌كانی خه‌یلانی و هه‌ركی و گۆران و سورچی و زیباری و ریكانی و ئه‌وانی وه‌ك ئه‌وان، كه‌ موسته‌شاری سه‌دام بوون، كراونه‌ته‌ خاوه‌نی مووچه‌ی 5 ملیۆن دینارو میزانیه‌ی بۆ دیوه‌خان و ده‌یان بندیواری پێداون، ئیتر چۆن ده‌توانیت چاكسازی بكات؟!
هه‌روه‌ها سه‌ید كاكه‌ ئه‌وه‌نده‌ توره‌ بووه‌ وتویه‌تی: كه‌ من زیاتر له‌ 60 سال خه‌باتم هه‌یه‌ به‌قه‌ده‌ر كچه‌ سۆزانیه‌كی دۆستی نه‌وه‌كانی مه‌سعود ریزم نییه‌ و قسه‌م ناخوا!
پاشان باسی ئه‌وه‌ی كردووه‌ كه‌ گه‌نج هه‌بووه‌ شه‌ربه‌تفرۆش بووه‌ له‌ هه‌ولێر و ئیستا كراوه‌ته‌ لیوای ئاسایش و خاوه‌نی هۆتیلی كریستاله‌ و بۆته‌ خاوەنی سه‌رمایه‌ی 200 ملیۆن دۆلار.
وتویه‌تی ئه‌گه‌ر بارزانی راستی بكردایه‌، 45 كه‌س له‌ 5 جاردا بۆری نه‌وتی كوردستانیان كون كردوو، دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرابوون و ده‌ستگیر كران ئازاد نه‌ده‌كران، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌واڵگری پارتی به‌ پاره‌ هه‌موویان ئازاد كرد وه‌ك بروسك  قه‌ساب و نه‌جاتی عه‌لی فاتم وعیسمه‌ت ئه‌رگوشی و نیهاد و سیداد و كورانی مه‌سعود بارزانی هه‌رچی تاوانبار و خائینه‌ به‌پاره‌ ئازادیان كردوون.
مه‌سعود بارزانی كوڕه‌كانی ئه‌نوه‌ر به‌گی بیتواته‌ 300 خانووی بۆ دروست كردوون، ئیستا كارگه‌ی ئارد و كۆمپانیای نه‌وت و لیوای گه‌نده‌لی و پاره‌ خواردن، تا ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو كوڕێكی سه‌رداری ئه‌نوه‌ر به‌گی بیتواته‌ به‌ تلیاكه‌وه‌ ده‌ستگیر كرا و ته‌قه‌ی له‌ ئاسایشێكیش كردبوو.
خدرره‌شید به‌حری له‌بیرمه‌ ئیمه‌ له‌ شاخ پیشمه‌رگه بووین، گۆڤارێكیان هینا كه‌ خدری جاش خائین پیرۆزبای له‌ سه‌دام و سولتان هاشم كردبوو به‌ بۆنه‌ی كیمیاباران كردنی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌، ئیستا خدر مووچه‌ی شه‌هیدانه‌ی بۆ كراوه‌ به‌ 6 ملیۆن دینار و كوره‌كانیشی كراونه‌ته‌ ئه‌فسه‌ر له‌ ئاسایشی حكومه‌ته‌كه‌ی پارتی.

حه‌مید سورچی



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە