کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئیحسان مه‌لا عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز هیرش ده‌كاته‌ سه‌ر دوو سه‌ركرده‌ی باڵای ئیسلامی یه‌كان

Friday, 04/02/2022, 21:34


به‌هۆی نزیك بوونه‌وه‌ی كۆنگره‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی یه‌وه‌، چه‌ند رۆژێكه‌ هیرشی هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی ناو بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌ستی پیكردووه‌ و، وه‌ك حزبه‌ علمانی یه‌كان خه‌ریكی تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌و به‌كارهینانی خائین و فاسد و منافق له‌ناویاندا بلاو بۆته‌وه‌.
ئیسحان مه‌لا عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز برای حاجی عیرافان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی یه‌وه‌، تۆمه‌تی خائین وپ یاوی پاراتنی داوه‌ته‌ پاڵ كامیل حاجی عه‌لی به‌رپرسی كارگیری مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و، به‌ پیاوی سیداد بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌قه‌له‌م داوه‌و ، ئاشكرای كردووه‌ كه‌ كامیل حاجی عه‌لی له‌ریگه‌ی براكه‌ی كارگیری ناوچه‌ی پارتی یه‌ له‌ هه‌له‌بجه‌ هه‌موو سیدی تۆمار كراوی ده‌نگی كۆبوونه‌وه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی گه‌یاندۆته‌ پاراستن و دوو جار خانوو سه‌یاره‌و هاوكاری مادی كراوه‌.
هه‌روه‌ها ئیحسان عه‌لی سه‌ركرده‌ی  بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، ده‌یان تۆمه‌تی خستۆته‌ پال مه‌لا عه‌لی باپیر سه‌رۆكی حزبی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و، به‌ به‌لگه‌وه‌ سه‌لماندویه‌تی كه‌ مه‌لا عه‌لی كاتی خۆی په‌یوه‌ندی به‌ حزبی به‌عس و له‌ریگه‌ی مخابه‌راتی به‌عسه‌وه‌ چه‌ندین كاری دژ به‌ ئیرانیه‌كان و حزبه‌ كوردیه‌كانی رۆژهه‌لات ئه‌نجام داوه‌ و،بۆته‌ خاوه‌نی 50 ملیۆن دۆلارو ده‌یان كۆمپانیا و پرۆژه‌ی جۆراوجۆری له‌ سلیمانی و هه‌ولیر و توركیا و ئیران هه‌یه‌و، ئیستا باشترین دۆست بۆ ئیرانیه‌كان عه‌لی باپیر و فاروق كۆكی و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی تری لایه‌نه‌كان.

سیروان چوارباخی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە