کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاڤێڵ تاڵه‌بانی هه‌ره‌شه‌ ده‌كات

Friday, 04/02/2022, 21:32


دوای قورس بوونی ململانێ كانی یه‌كیتی و پارتی له‌سه‌ر كاندیده‌كانیان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، فشاره‌كان له‌سه‌ر پاڤێڵ تاڵه‌بانی زیاتربووه‌و بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین ده‌نگ كۆبكاته‌وه‌، هه‌ره‌شه‌ی زمان برین له‌ شاسوار عه‌بدولواحید ده‌كات كه‌ خاوه‌نی 9 په‌رله‌مانتاره‌ له‌ به‌غداد و،هۆشداری داوه‌تێ رۆژی حه‌وتی شوبات ده‌بیت ده‌نگه‌كانیان بۆ به‌رهه‌م سالح بیت، ئه‌گه‌رنا زمانی ده‌بریت و ته‌واوی پرۆژه‌كانی دایگر ده‌كات.
عه‌لی حه‌مه‌ سالح كه‌شفی كردووه‌ كه‌ شاسوار عه‌بدولواحیدی كه‌بابچی له‌ رۆژی ده‌نگدان به‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به‌ سه‌فقه‌یكی بازرگانی به‌ 10 ملیۆن دۆلار ده‌نگیان داوه‌ته‌  حه‌لبوسی  ، به‌ ناوی پشتیوانی خه‌ڵكی  ناره‌زایی و زوڵم و ناعه‌داله‌تی و گه‌نده‌لی بنه‌ماله‌كانی بارزانی و تاڵه‌بانی و كورانی نه‌وشیروان مسته‌فا و كۆسره‌ت ره‌سول وبرایم ئه‌حمه‌ده‌وه‌، شاسوار 9 كورسی په‌رله‌مانی عیراقی به‌ده‌ست هیناوه‌و،جارێكی تر به‌ناوی 10 مه‌رجه‌وه‌ ده‌یه‌ویت خۆل بكاته‌ چاوی خه‌ڵكی و خۆ بكاته‌ نوینه‌ریان و، سه‌فقه‌یه‌كی تر لێبدات و، خۆش به‌ختانه‌پاڤێڵ تاڵه‌بانی ره‌تیكردۆته‌وه‌ یه‌ك دۆلار بداته‌ شاسوار به‌ناوی كرینی ده‌نگه‌كانی  و ئیجباری كردووه‌ ده‌بیت ده‌نگ بداته‌ دكتۆر به‌رهه‌م سالح و، به‌ پێچه‌وانه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر پرۆژه‌كانی و شته‌ به‌هاكانیان ده‌گیریت و شاسواریش رووبه‌رووی دادگا ده‌كریته‌وه‌

سیروان چوارباخی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە