کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌لكردنی ئاڵای داعش له‌ شاخه‌ سووری شه‌قلاوه‌ پلانی وەیسی بارزانی بوو

Wednesday, 05/01/2022, 11:13


هه‌فته‌ی رابردوو له‌ ناكاو هه‌واڵی هه‌لكردنی ئاڵای داعش له‌ شاخه‌ سووری شه‌قلاوه‌ بلاو كرایه‌وه‌، ئەمەش بووه‌ هه‌واڵی زۆربه‌ی سایت و سۆشیال میدیای عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و كوردی!
به‌ پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌  باره‌گای ناوچه‌ی شه‌قلاوه‌ی پارتی، ئه‌مه‌ سیناریۆیه‌ك بووه‌ له‌لایه‌ن وه‌یسی بارزانی به‌ پیلانی مه‌سعود بارزانی ومه‌سرور بارزانی دانراوه‌، تا خه‌ڵكی بترسینن و گومان بخه‌نه‌ ناو خه‌ڵكی، به‌وشیوه‌یه‌ درێژه‌ به‌ قه‌یرانه‌كان بده‌ن، له‌ لایه‌كی تر بۆ ئه‌وه‌ش بووه‌ تا هه‌واداران و ئه‌ندامانی لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌كان بترسینن ، به‌تایبه‌تی ئه‌ندامان و هه‌وادارانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی ، كه‌ له‌و سنووره‌ بوونیان زۆره‌ و كاریگه‌ریان له‌ هه‌ریر و خه‌لیفان و باتاس  و شه‌قلاوه‌ هەیە بوونه‌ته‌ زۆرینه‌.
ئیستا خه‌ڵكی شه‌قڵاوه‌و زۆرینه‌ی كادیران و ئه‌ندامانی پارتی به‌و پیلانه‌یان زانیوه‌، شه‌رم ده‌كه‌ن له‌وه‌ی پاراستن كاری وه‌های ئه‌نجام داوه‌.
به‌ پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر نزیك و نهینی له‌ پاراستنی هه‌ولێره‌وه‌، به‌رنامه‌یان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی  پرۆسه‌ی هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیر كردنی ده‌یان گه‌نجی هه‌ولێر بده‌ن، تابیرله‌ خۆپیشاندان و ناره‌زایی نه‌كه‌نه‌وه‌.
به‌ پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌هۆی لایك و كۆمینت زۆر دژ به‌ پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و، له‌لایین ئاسایشی شه‌قلاوه‌ و هه‌ولیر و هه‌ریرو مه‌سیف سه‌لاحه‌دین ، تا ئیستا 50 گه‌نج ده‌ستگیر كراون وله‌ دژه‌ تیرۆری گشتی له‌لای دلشاد یوسف به‌رپرسی ئه‌و ده‌زگایه‌ به‌وه‌كاله‌ت زیندان كراون.

حه‌مید سورچی



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە