کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هۆکاری لادانی بەڕێوەبەری هاتوچۆ عەمید فەرەیدون چی بوو؟

Wednesday, 15/12/2021, 21:53


چه‌ند رۆژێكه‌ ده‌نگ و باسی لادانی عه‌مید فه‌ره‌یدون به‌ریوه‌ به‌ری هاتوچۆی سلێمانی گۆرانی و یه‌كێتی تووشی شۆك كردووه‌.
به‌پی سه‌رچاوه‌ره‌ك عه‌مید فه‌ره‌یدون به‌ریوه‌به‌ری هاتوچۆی سلیمانی به‌ ده‌یان به‌ڵگه‌ی زۆر گرنگ و ساخته‌كاری و  وه‌رگرتنی سه‌دان به‌ڵگه‌ی به‌رتیل له‌ ره‌قه‌م كردن و گۆرینی شانسی و ده‌ستكاری ساڵانه‌و داخلی كردنی ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی سانه‌یان بۆ ناكریت و، ده‌یان به‌ڵگه‌ی تریش و، له‌لایه‌ن 4 ئه‌فسه‌ری هاتوچۆی سه‌ربه‌ یه‌كیتی به‌نهینی راپۆرتیان گه‌یاندۆته‌ نووسینگه‌ی وه‌زیری ناوخۆ و، دواتریش به‌نهینی چه‌ند كه‌سێك انرابوون بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك خاوه‌ن ئۆتۆمبیلی كاری ساخته‌كاریان هه‌بووه‌و، له‌لایه‌ن عه‌مید فه‌ره‌یدون و رائید كارزانه‌وه‌ هه‌موو ده‌سته‌كانیان كه‌شف بووه‌.
پاشان وه‌زیری ناوخۆ بێ ئه‌وه‌ی حساب بۆ یه‌كیتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆران بكات، بریاری لادانی عه‌مید فه‌ره‌یدونی له‌ به‌ریوه‌به‌ری هاتوچۆی سلیمانی جی به‌حی كردووه‌.
سیڤی عه‌مید فه‌ره‌یدون
له‌ پیش راپه‌رین پۆلیس بووه‌ له‌ نهیشتنی تاوان و، دواتر له‌ پاش راپه‌رین كراوه‌ته‌ مفه‌وه‌زی پۆلیس و، ده‌یان گه‌نده‌ڵی و ساخته‌كاری و تیوه‌گرنی له‌ به‌رتیل و هاوشه‌ریكی دزو تاوانكاراندا هه‌بووه‌ و، به‌هۆی یه‌كیتی بوونه‌وه‌ كراوه‌ته‌ ئه‌فسه‌ر و به‌ 4 سال كراوه‌ته‌ عه‌قید و پاشانیش عه‌مید پۆلیس و، به‌هۆی بوونی ده‌یان گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ سه‌نگه‌ری له‌ یه‌كیتی بۆ ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆران گواستۆته‌وه‌و، تا له‌سه‌ر پشكی بزووتنه‌وه‌ی گۆران كراوه‌ته‌ به‌ریوه‌به‌ری پۆلیسی هاتوچۆی سلیمانی.
عه‌مید فه‌ره‌یدون خاوه‌نی 20 ملیۆن دۆلارو، ده‌یان ڤیلاو شوقه‌و خانوو مه‌زره‌عه‌ و هۆتیلی هه‌یه‌.

سیروان چوارباخی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە