به بریاری مه‌سعود بارزانی برایه‌كی به‌رپرسی یه‌كه‌ی هه‌شتا ده‌ستگیر كرا
Wednesday, 08/12/2021, 1:43
له پاش كاره‌ساته‌كه‌ی گوندی كوشافی و هیرش كردنه سه‌ر پێشمه‌رگه‌و ئه‌و گونده‌ی كه س برای تێدا شه‌هید كران ، كه نزیكه‌ی 13 پیشمه‌رگه‌ش شه‌هید بوون، به‌بریاری مه‌سعود بارزانی بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و وته‌یه‌ی كه بلاوبۆته‌وه، كه داوا كراوه پیشمه‌رگه ته‌قه له داعش بكات و، فه‌رمانده‌و پیشمه‌رگه‌كان راییانگه‌یاندووه، كه ئاگادار كراونه‌ته‌وه له‌لایه‌ن سیروان بارزانی ته‌قه له داعش نه‌كه‌ن و، له روانگه‌یه‌وه ئاشكرابووه كه مقه‌ده‌م ده‌سكۆ عه‌لی فاتم برای نه‌جات عه‌لی فاتم كه فه‌رمانده‌ی فه‌وجه ده‌ستگیر كراوه‌و ئیستا له هه‌واڵگری گشتی له پیرمام زیندانی كراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نوه‌ر حاجی عوسمان ئه‌ندامی فه‌له‌كی كوردستان ئاشكرای كردووه، هه‌وڵێك هیه‌ه دۆسیه‌كه‌ی به‌لارێد به‌رن و، سزا نه‌دریت و ئازاد بكریت.
عه‌قید هیوا عومه‌ر بچكۆڵ جیگری فه‌رمانه‌ده‌ی سلیمانی ئاشكرای كردووه، كه گه‌وره‌ترین تاوان ئه‌وه‌بووه كه فه‌رمانده ده‌سكۆ عه‌لی فاتم ته‌قه‌ی نه‌كردووه، تا ئه‌و پۆله پیشمه‌رگه‌و سێ برایه شه‌هید نه‌وونایه.
له‌لایكی تریشه‌وه فه‌رمانده عادله ره‌ش و فه‌رمانده سه‌عدی عه‌لی به ئاشكرا رایانگه‌یاندووه، نه‌ده‌بوو ئه‌و هه‌موو شه‌هیده بدرایه‌و، ئه‌گه‌ر ده‌سكۆ عه‌لی فاتم ته‌قه‌ی بكردایه به‌هیچ شیوه‌یه‌ك ئه‌و هه‌موو شه‌هیده نه‌ده‌درا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست