دوای گەڕانەوەی پاڤیل لەلای مەسعود پلانی گرتن و کوشتنی لایەنگرانی لاهور دەستی پێکرد
Thursday, 25/11/2021, 22:23
سەرچاوەیەک لە دەزگای زانیاری لە سلێمانی بە پەیامنێری کوردستانپۆستی راگەیاند، کەوا موراد کانی کوردەیی کە چوار برای چەکداری یەکێتیی بووە لە شەڕی ناوخۆی نێوان پارتیی و یەکێتیی کاتی خۆی لە دەشتی هەولێر کوژراوە، بەپێی ئەو سەرچاوەیە پاڤێل پێی وتووە کەوا بڕۆرەوە بۆ دەوامی خۆتان، لەهەمانکاتدا دژە تیرۆری یەکێتی بەیاننامەیەکی دەرکرد، هەڕەشەی لە خۆپیشاندەران کرد،
ئمڕۆش موراد کانی کوردەیی چۆتەوە سەر کاری خۆی، تا لای ئێوارە دەوامی کردووە، هێزەکەی دژە تیرۆر هەڵیانکوتاوەتە سەری تا دەستگیری بکەن، ئەویش خۆی تەسلیم نەکردووە، ئەمانیش دەستدێژییان لێکردووە و تیرۆریان کردووە. لەگەڵیشیدا پۆلیسیکێشیان کوشتووە، ئیستا سینارۆیەکیان داڕشتووە کەوا ئەم مورادە تەقەی لە پۆلیس کردووە و ئەوانیش لە تۆڵەی ئەوەدا کوشتوویانەتەوە. ئەمە لە کاتێکدا بووە کە دەیانتوانی لە کاتی دەوامدا بچن بیگرن، بەڵام ئەو پلانەیان داڕشتووە کە هەر دەبێت بکوژرێت. کوردساتیش هەواڵەکەی بە شێوەیەکی دیکە هۆنیوەتەوە، کەوا ئەو کەسە تەقەی لە هێزە ئەمنییەکان کردووە و ئەمانیش وەڵامیان داوەتەوە. مەبەستێکی تریش لەم کارە ئەوەبووە، کەوا دوژمنایەتی لە نێوان کەسوکاری پۆلیسەکە و موراد کانی کوردەییدا دروست بکەن.
لە لایەکی دیکەوە کەسێکی تر بە ناوی ئاکام توکنی کە ئەفسەرێکی دژە تیرۆرە و سەر بە باڵی لاهورە، ئەویشیان دەستگیرکردووە، بە زۆر فشاریان خستۆتە سەری کە بڵێت ئێمە بە تەمای کودەتا بووین، ئەم دوو رووداوەی ئەمڕۆ کە چەکدارەکانی پاڤێل کردوویانە، دەیانەوێت لە ئیستاوە رەوا بەم گرتن و کوشتنانە بدەن، ئەویش لە دوای سەردانەی پاڤیل هاتووە کە چاوی بە مەسعود بارزانی کەوت و لەگەڵ گەڕانەوەیدا .
ئازاد سەرچناری
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست