کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەرپرسەکان زیاتر لە 7000 پاسپۆرتی دومینیكای بۆ به‌رپرسانی باشووری كوردستان دروست كردووه‌

Thursday, 25/11/2021, 21:07


چه‌ند رۆژێك له‌مه‌و پیش زانا عه‌بدولره‌حمان پاره‌له‌مانتاری یه‌كیتی له‌ خولی پیشووی، ئاشكرای كردووه‌ كه‌ هه‌زاران به‌رپرسی مافیا و گه‌نده‌ل و دزی سه‌ربه‌ لایه‌نه‌كانی یه‌كیتی وپارتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆران و هاو ئاوازه‌كانیان، به‌ سامان و داهاتی میلله‌ت به‌ڕێگه‌ی نووسینگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ ، دروست كردن و كرینی پاسپۆرتی دورگه‌ی دۆمینیكای سه‌ربه‌ به‌ریتانیا، بوونه‌ته‌ خاوه‌نی پاسپۆرتی دۆمینیكا و، داوای له‌ یه‌كیتی ئه‌وروپا كردووه‌ هاوكاری خه‌لكی عیراق و كوردستان بكه‌ن و، ئیلغای گشت ئه‌و پاسپۆرتانه‌ بكه‌ن كه‌ هاولاتی عیراق و هه‌ریمی كوردستانن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موویان تیوه‌ گلاون به‌ ئیختیلاس و دزی و گه‌نده‌لی به‌ سامانی گه‌لانی عیراقه‌وه‌.
(كوردستانپۆست) بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و دۆسیه‌ گرنگه‌، له‌ هه‌ولێر په‌یوه‌ندی به‌ به‌رپرسێكی یه‌كیتی یه‌وه‌ كردووه‌، كه‌ یه‌كیك بووه‌ له‌وانه‌ی بۆ خۆی و 12 سه‌ركرده‌ی تری یه‌كیتی پاسپۆرتی دۆمینیكایان به‌ده‌ست هیناوه‌، به‌ڕێگه‌ی گه‌وره‌ سه‌ره‌ك باندو قاچاچی و ته‌زویرچی( مه‌ندوب به‌لباس) برای جوتیاری خه‌یات و حاجی هه‌ردی خه‌یات كه‌ دوو له‌ پاسه‌وه‌كانی پیشووی ده‌ربازی كوری كۆسره‌ت ره‌سول بوون و، مه‌ندوب خه‌یات به‌ خۆی و براكانی بوونته‌ ده‌ڵاڵی گه‌یاندنی مافیاكانی كوردستان و بون به‌خاوه‌نی پاسپۆرتی  دۆمینیكا.
به‌پی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ جوتیاری خه‌یاته‌وه‌ سه‌دان سه‌ركرده‌ی دزو تالانچی و مافیاو به‌لته‌جی كه‌ بوونه‌ته‌ خاوه‌نی ملیۆنان دۆلار، به‌ریگه‌ی بنه‌ماله‌ی مه‌ندوب خه‌یات و جوتیار خه‌یات  گه‌یشتوونه‌ته‌ دورگه‌ی دۆمینیكا و، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌  كه‌ مه‌ندوب و جوتیار خه‌یات له‌لایه‌ن پیشره‌و دزه‌یی زاوای جوتیار خه‌یاته‌وه‌ پشتیوانی كراون و، كه‌ پیاوی نیچیره‌ڤان بارزانی یه‌.
به‌پی سه‌رچاوه‌كان بنه‌ماله‌ی مه‌ندوب خه‌یات به‌ پی وته‌ی خیزانی پیشره‌و دزه‌یی، 2000 پاسپۆرتیان بۆ ده‌زگای پاراستن و ده‌زگای زانیاری دروست كردووه‌ و، نرخه‌ی هه‌ر پاسپۆرتیك بۆ خیزانیك 5 كه‌سی گه‌ر منداله‌كانیان خوار 18 سالبیت به‌ 17 دوفته‌ر دۆلار  بوونه‌ته‌ خاوه‌نی پاسپۆرتی دۆمینیكا.
مه‌ندوب به‌لباس بۆته‌ خاوه‌نی 5 ملیۆن دۆلار له‌ ماوه‌ی دوو سالدا.

هیمن هه‌ولێری



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە