ئاشكرابوونی سێه‌هه‌مین دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی وه‌زیری ته‌ندروستی و گروپه‌كه‌ی
Sunday, 21/11/2021, 22:44
به پێ 3 به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی، به‌هاوكاری دكتۆر شیروان سادق به‌ریوه‌به‌ری كه‌والیتی كۆنترۆلی وه‌زاره‌ت و دكنۆره گه‌شاو به‌ریوه‌به‌ری ره‌زامه‌ندی كۆمپانیاكان، به پێ چه‌وانه‌ی یاسا و رینمایه‌كانی دوای كردووه‌و پیشنیازی كردووه، ئه‌و گریبه‌سته‌ی تایبه‌ته به( لاستیكی سه‌ر ده‌رمانه‌كان) بدریته كۆمپانیایه‌كی نزیك خۆیان و، بێ ئه‌وه‌ی بخرێته ته‌نده‌رو حسابیان بۆ ده‌یان كۆمپانیای ده‌رمان نه‌ركردووه.
به‌پی زانیاریه‌كان 1000 لاستیك ناگاته 20 دۆلار، به‌لام وه‌زیری و گروپه‌كه‌ی و خاوه‌ن كۆمپانیاكه 1000 لاستیكیان به 500 دۆلار خه‌ملاندووه، بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند ملیۆن دۆلاریك بچیته گیرڤانی وه‌زیری و دوو بانده‌كه‌ی نزیكی خۆی.
هه‌روه‌ها زانراوه رۆژ نیه دكتۆر شیروان سادق به‌ریوه‌به‌ری كه‌والیتی كۆنترۆل 50000 هه‌زار دۆلار نه‌كه‌وت بیت و، دكتۆره گه‌شاویش 20000 هه‌زار دۆلار و، دكتۆر سامان به‌رزنجیش بۆته خاوه‌نی 40 ملیۆن دۆلار،به گه‌نده‌ڵی و ساخته‌كاری و چاوپۆشی له ده‌رمان ئیكسپایه‌رو ساخته‌كاری له لاستیكی ده‌رمان و گران كردنی جۆره‌كانی ده‌رمان.
بریاره 15 كۆمپانیا رۆژی 2 شه‌مه‌ی ئاینده ئه‌م دۆسیه بده‌نه ده‌سته‌ی ده‌ست پاكی هه‌ریم و دادگای هه‌ولێر و، حاكم نادر هه‌ركی یشیان ئاگادار كردۆته‌وه.
به پی سه‌رچاوه‌یه‌ك ئازاد هادی برای نه‌وزاد هادی و فازیل میران و دكتۆر عه‌لی سه‌ندی راویژكاری ته‌ندروستی سه‌رپه‌رشتی كۆمپانیاكانی نیچیره‌ڤان بارزانی و بانده‌كه‌ی مه‌سرۆر بارزانی و كورانی كۆسره‌ت ره‌سول ده‌ستیان له هه‌موو تاوان و خیانه‌ته‌كانی ده‌رمان هه‌یه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست