کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دكتۆر سه‌باح هه‌ورامی به‌ریوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلیمانی بۆته‌ خاوه‌نی 40 ملیۆن دۆلار

Saturday, 13/11/2021, 22:54


كارمه‌ندێكی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هیمن له‌ سلیمانی كه‌ كادیری كۆمیته‌ی به‌شی ته‌ندروستی یه‌كیتی یه‌ ، ئاشكرای كردووه‌ كه‌ دكتۆر سه‌باح هه‌ورامی به‌ریوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلیمانی بۆته‌ خاوه‌نی 40 ملیۆن دۆلار و، له‌یه‌ك هه‌فته‌دا شوقه‌ و ڤیلایه‌كی له‌ به‌رزایه‌كانی سلیمانی و قه‌یوان به‌ 130 ده‌فته‌ر دۆلار كریوه‌ ، سەباح هەورامی خاوه‌نی 4 كۆمپانیای ده‌رمان و كۆگای ده‌رمان و، ده‌ستی له‌ ده‌یان گه‌نده‌ڵی گریبه‌سته‌كانی كرین و دابینكردنی داو ده‌رمان و ده‌رزی كۆرۆنادا هەیە، به‌ئاشكرا دكتۆر سه‌باح و بانده‌كه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا ئه‌و ده‌رزی و ده‌رمانانه‌ی بۆ نه‌خۆشه‌كان دیاری كراوه‌، به‌نهینی ڕێككه‌وتوون  و، ده‌رزی تری دوور له‌و ڤایرۆسانه‌یان بۆ به‌كاردیه‌هینن و، ده‌رزیه‌كانیان ده‌دزن و ده‌فرۆشنه‌وه‌ هه‌ر ده‌رزیه‌ك به‌ 2600 دۆلاره‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی  فاروق و ئه‌نوه‌ر شیخه‌.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌ به‌ریوه‌به‌ری كارگیری نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هیمن و نه‌خۆشخانه‌ی ته‌علیمی یه‌كه‌ بوونه‌ته‌ خاوه‌نی ملیۆنان دۆلار، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ریگه‌ی ئه‌وان دكتۆر سه‌باح هه‌ورامی ئه‌و دزی و خیانه‌تانه‌ له‌ نه‌خۆش و خه‌ڵكی پارێزگای سلیمانی و گه‌رمیان و هه‌ورامان و هه‌له‌بجه‌ و رانیه‌ و شوینه‌كانی تر ده‌كات.
دكتۆر سه‌باح هه‌ورامی له‌گه‌ل ده‌یان سه‌رمایه‌دار و خاوه‌نی كۆمپانیای ده‌رمان به‌ناوی برا و خێزان و كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه‌ بۆته‌ شه‌ریك و پشكی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وتووه‌.
له‌ سلیمانی هۆتیل و دیسكۆ و 5 ده‌رمانخانه‌ و 3 تاقیگه‌ی پزیشكی و دوو كۆگای ده‌رمانی هه‌یه‌، جگه‌ له‌وه‌ی مه‌زره‌عه‌كه‌ی به‌ 300 ده‌فته‌ر دۆلار  و، له‌ ته‌وێله‌و بیاره‌  دوو شارۆچكه‌ی هه‌ورامان 100 دۆنم باخی جۆراو جۆری كریوه‌.
ژنه‌كه‌ی بۆته‌ خاوه‌نی 3 كیلۆ ئالتونی عه‌یاره‌ 21.

سیروان چوارباخی



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە