کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قومارخانه‌كانی مه‌سرور بارزانی دانه‌خراون

Saturday, 13/11/2021, 22:47


چه‌ند رۆژێكه‌ لیژنه‌ی ده‌ست پیسی و گه‌نده‌ڵ و به‌رتیل خۆره‌كه‌ی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار و قائیم قامیتی ناوه‌ندی هه‌ولیر هه‌ڵمه‌تێكیان دەستپێكردووه‌ بۆ داخستنی قورمارخانه‌كانی ناو هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری.
به‌ پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك لە بەرپرسێکی قوومارخەکانی مەسرور بارزانی، ئاشكرای كردووه‌ ، كه‌ قومارخانه‌كانی شیخ بارزان بارزانی برازای مه‌سعود بارزانی و مه‌سرور بارزانی  هیچ كه‌سێك ناتوانیت بۆ خۆشیش سه‌ردانیان بكات و، سكیورێتی یه‌كانی پاراستن خه‌ر لێژنه‌یك بچیت به‌ر شاپانی ده‌ده‌ن و، تا ئه‌وه‌ی قومارخانه‌كانی شیخ سه‌لامی شیمه‌ی هارون و زه‌وه‌ندی كوری نه‌وزاد هادی و یاسین بارزانی به‌ ئاشكرا كراوه‌ن و رۆژانه‌ ده‌یان كه‌سی پاره‌دار تیدا ماپه‌ پۆچ ده‌بن.
هه‌رچی ده‌زگای هه‌واڵگری و ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان و، قائیمقامیه‌ت و گه‌شت و گوزاره‌، به‌ ئاشكرا به‌رتیل و خاوه‌و سه‌رانه‌ له‌و قومارخانه‌ وه‌رده‌گرن، كه‌ ئاماده‌ن مل كه‌چی خاوه‌دان بن و، ئه‌وانه‌شی ملكه‌چ نابن دایده‌خه‌ن و رێگری ده‌كه‌ن؟
یه‌كێك له‌ ده‌ڵاڵه‌كانی نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌میدی كوری كۆنه‌ موسته‌شارو خائین قائیم قام ( محه‌مه‌دی شۆڤێرێتی ) به‌ چاو ئاگاداری ده‌كات تا دوای بچیت خاوه‌و به‌رتیله‌كان به‌ سه‌فته‌ دۆلار وه‌رده‌گرن.
ئیسماعیل حسینی ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزار گه‌وره‌ترین به‌رتیل خۆره‌ وبه‌ئاشكرا كارمه‌نده‌كانی پاره‌ی به‌رتیل له‌ دیسكۆ و یانه‌كانی شه‌و قومارخانه‌كان وه‌رده‌گرن.
هه‌ریه‌كه‌ له‌ لیوا بروسك قه‌ساب به‌ریوه‌به‌ری هه‌واڵگری گشتی و بارزان قه‌ساب و سه‌دا 90 ئه‌فسه‌رانی ئاسایش و پۆلیس به‌ وه‌رگرتنی به‌رتیل بوونه‌ته‌ ملیۆنه‌رو خاوه‌نی كۆمپانیا و هۆتیل و مه‌زره‌عه‌و، تا ئه‌وه‌ی ده‌ستیان له‌ زۆرترین تاوانی هه‌ولێر دا هه‌یه‌.
بۆ زانیاری هاوژینی نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید خاوه‌نی سالۆن و كافتریایه‌و خاوه‌نی 4 كیلۆ زیره‌و تاقمه‌ ئه‌لماسه‌.
شیخ بارزان كوری لوقمان بارزانی كۆنه‌ جاشی سه‌دام و برای مه‌سعود بارزانی به‌ پی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هیرشه‌ ره‌شه‌وه‌ خاوه‌نی 24 قومارخانه‌یه‌ له‌ هه‌ولێر و دهۆك و شوینه‌كانی تر. به‌ گه‌وره‌ترین مافیای نا بنه‌مه‌اڵه‌ی بارزانی ناسراوه‌.

حسكۆ هه‌ركی



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە