کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گه‌وره‌ترین چه‌واشه‌كاریه‌كانی مه‌سرور بارزانی ئاشكرا ده‌بیت

Tuesday, 02/11/2021, 23:13


پاش باران بارینه‌كه‌ی هه‌ولێر كه‌ ته‌نها له‌ دوو شاری زیرین و كۆر ی یه‌كان نزیكه‌ی 600 ماڵ زیانیان پێ كه‌ووت بوو، دوای ئه‌وه‌ بۆ شاردنه‌وه‌ی گه‌نده‌لی به‌رپرسانی هه‌ولێر، به‌ بریاری مه‌سرور بارزانی دزو گه‌نده‌ڵ و چه‌واشه‌كاره‌كه‌ی ماڵباتی بارزانی، له‌ نا كاو رایده‌گه‌یه‌نن خاوه‌نی پرۆژه‌ی شاری زێرین ده‌ستگیر كراوه!
 سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ كۆمپانیای عقاراتی دیار و حاجی سه‌لام ئه‌م هه‌واڵه‌ درۆیه‌یان به‌درۆخسته‌وه‌، كه‌ (هیمن)ی خاوه‌نی زێرین ده‌ست گیر نه‌ركراوه‌و، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی دوو هه‌فته‌ پێش ئیستا پرۆژه‌ی دروست كردنی 4 تاوه‌ری 80 نهۆمی به‌ناوی (گرین تاوه‌ر) دراوه‌ته‌ (هێمن ) وهه‌موو به‌لێن و قسه‌كانی مه‌سرور بارزانی به‌درۆخراوه‌ته‌وه‌ و، ( هیمن) ی خاوه‌نی زیڕین له‌ هۆتێڵ رۆتانا ژووری بۆ گیراوه‌ تا كیشه‌كان و قه‌یرا ن و هه‌وای رووداوه‌كه‌ خاو ده‌بیته‌وه‌.
هه‌روه‌ها حاجی سه‌لام و هه‌ژار گروپ ئاشكرایان كردووه‌ بۆچی باسی خاوه‌نی شاری كۆری نه‌كراوه‌، له‌ كاتێكدا له‌و شاره‌ زیانی 400 ماڵ هه‌بووه‌؟!
به‌پێ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ره‌یان حاجی چۆلی نوینه‌ری مه‌سرور بارزانی ئاشكرای كردووه‌، كه‌ شاری كۆری موڵكی ئیدریسی كوری نیچیره‌ڤان بارزانی یه‌وه‌ ناتوانن هیچی به‌رامبه‌ر بكه‌ن!
به‌ پی سه‌رچاوه‌یه‌كی تر كه‌ شاره‌زای بواری عه‌قاراته‌ ئاشكرای كردووه‌ خه‌ڵكی زیانی 20 ملێۆن دۆلاریان لێ كه‌تووه‌و، مه‌سرور بارزانی به‌نیازه‌ هه‌ر ماڵه‌ی 500 دۆلاریان بۆ سه‌رف بكات.

هێمن هه‌ولێری



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە