کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وه‌زیری شه‌هیدانیش درایه‌ ده‌سته‌ی ده‌ست پاكی هه‌رێم

Tuesday, 02/11/2021, 22:21


به‌پێ سه‌رچاوه‌یه‌ك عه‌بدوللا حاجی مه‌حمود برای حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود و وه‌زیری شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوه‌كان، به‌هۆی ئاشكرابوون و سكالا له‌سه‌ر تۆمار كردن له‌لایه‌ن  30 خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی حزبه‌كه‌ی خۆیه‌وه‌ سوسیالیسته‌وه‌، كه‌ زیاتر له‌ 2 سال مووچه‌كانیان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ سه‌رف كراوه‌و، له‌لایه‌ن عه‌بدوللا حاجی مه‌حمود راگیراوه‌و ئاشكرابووه‌ مووچه‌كانیان بۆ میزانیه‌ی حزبی سۆسیالیست و نووسینگه‌ی حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمودی برای سه‌رف كراوه‌، هۆكاری برینه‌كه‌شیان بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ریته‌وه‌ كه‌ له‌ چه‌نیدن لاوه‌ باسی بنه‌ماله‌ی سۆشیالیست و حه‌مه‌ و عه‌به‌ جووت برا كراوه‌و، كه‌ بوونته‌ خاوه‌نی 100 ملیۆن دۆلار و، له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی 5 مانگ مووچه‌ی خانه‌نشینانی حزبه‌كه‌یان خواردووه‌ به‌و پیشمه‌رگه‌ خانه‌نشینانه‌یان نه‌داوه‌، به‌هاوكاری سه‌لاحی زاوای حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود.
عه‌بدوڵلا حاجی مه‌حمود به‌ پی زانیاریه‌كان له‌ نووسینگه‌ی به‌ره‌ڤان حه‌مدی بریكاری وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و حاكم ئیسماعیل به‌ریوه‌به‌ری پیشووی شه‌هیدان هه‌ولیرو سیروان عه‌زیز بارزانی، له‌سه‌ر میزانه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان 3 تاقم قه‌نه‌فه‌و سه‌یاره‌یه‌ك و خانوویه‌كی بۆ حزبه‌كه‌ی له‌ هه‌ولێر كریوه‌.
دواین گه‌نده‌ڵی عه‌بدوللا حاجی مه‌حمود ئه‌وه‌بوو ، له‌ ده‌وری دووه‌می قۆناغی 12 ئاماده‌ی به‌  فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی ئالان حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ عه‌به‌ی له‌ 7 وانه‌ كه‌ راسب بوو ده‌ریان چاندووه‌، ئه‌م زانیاریه‌ له‌ نووسینگه‌ی ئالان حه‌مه‌ سه‌عید له‌ سامان سیوه‌یلی و چۆمانی برای ئالانه‌وه‌ ئاشكرا كراوه‌.

هێمن هه‌ولێری


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە