کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خیانه‌تێكی گه‌وره‌ی ستافی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی

Monday, 01/11/2021, 2:20


له‌ په‌رله‌مانتارێكی یه‌كیتی یه‌وه‌ زانراوه‌كه‌ باندێكی تری گه‌وره‌ی ساخته‌كارو گه‌نده‌ڵ و دزی ناو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاشكرابووه‌، كه‌ یه‌ك ملێۆن دۆلار به‌رتیلیان له‌ كۆمپانیاییه‌ك وه‌رگرتووه‌، بۆ داخڵ بوونی ده‌رمانی جۆراوجۆری ئیسكپایه‌ر به‌تایبه‌تی ده‌رزی (پرۆستات) كه‌ ته‌واوی ده‌رمانه‌كان به‌سه‌رچوون و، به‌ رێگه‌ی دكتۆر شیروان به‌ریوه‌به‌ری كه‌والێتی كۆنترۆڵی ده‌رمان و دكتوره‌ گه‌شاو به‌ڕیوه‌به‌ری گرێببه‌سته‌ كانی دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ هاوكاری راسته‌وخۆی دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی داخڵی هه‌رێم كراون و، هه‌روه‌ها دكتۆره‌ گه‌شاو بری 3 ده‌فته‌ر دۆلاریوه‌ك به‌رتیل وه‌رگرتووه‌ له‌ كومپانیایه‌ك كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ دانانی له‌زگه‌ له‌سه‌ر ده‌رمانه‌كانه‌ جۆراو جۆربه‌ره‌كانی.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ دكتۆر شیروان به‌ریوه‌به‌ری كه‌والیتی كۆنترۆل هه‌ره‌شه‌ی له‌ كارمه‌ندانی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی ییه‌كه‌ی كردووه‌، هه‌ركه‌س زانیاری بدركینیت (فه‌سڵ) ده‌كرێت به‌ فه‌رمانی وه‌زیری ته‌ندروستی.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كیتی ئاشكرای كردووه‌، كه‌ ده‌بوو خاوه‌ندارێتی ئه‌و كۆمپانیایه‌ ئه‌زموونی هه‌بیت له‌ كاتیكدا له‌ 27/1/2021 دامه‌زراوه‌ و، ده‌بوو 14 خاڵ مه‌رج بۆ پیدانی له‌زگه‌ بۆ ده‌رمانه‌كان جی به‌جی بكات ته‌نها 4 خاڵی جی به‌جی كردووه‌.
تا ئیستا زیاتر له‌ 21 كۆمپانیا خراونه‌ته‌ لیستی ره‌شه‌وه‌ هه‌موویان به‌ ڕێگه‌ی ره‌شوه‌ و دیاری گران به‌ها له‌ لیسته‌كه‌ ناوه‌كانیان سراوه‌ته‌وه‌.

هێمن هه‌ولێری



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە