کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گه‌نده‌ڵییه‌كانی عه‌قید شیخ كامیل به‌ریوه‌به‌ری نیشنگه‌ی هه‌ولێر

Saturday, 30/10/2021, 0:43


دوای ئه‌وه‌ی پارسال  به‌ناوی گۆرانكاری له‌ سلكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ژماره‌یه‌ك به‌ریوه‌به‌ری پۆلیسی ده‌زگاكانی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌نجامدرا، هه‌مووب ووه‌ جێ گۆركێ و گواستنه‌وه‌و هه‌رچی گه‌نده‌ل بوو شوینه‌كانیان گۆردراو، له‌وانه‌ عه‌مید یادگار ئه‌نوه‌ر فه‌ره‌ج به‌ریوه‌به‌ری نیشنگه‌ی هه‌ولێر، زیاتر له‌ 300 لاپه‌ره‌ی دۆسیه‌كه‌ی له‌ ده‌سته‌ی ده‌ست پاكی بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دایكی پلكی سیروان بارزانی یه‌ ته‌نها شوینه‌كه‌یان گۆری بۆ به‌ریوه‌به‌رایه‌تی ئاگر كوژینه‌وه‌ی هه‌ولێر، له‌ كاتیكدا گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵ و داوین پیس و دزیكی ناسراو مافیایه‌كی ناو سلكی ناوخۆ بووه‌ له‌ ساخته‌كاری و به‌رتیل وه‌رگرتن ، تا ئه‌وه‌ی بۆته‌ خاوه‌نی 100 ملیۆن دۆلارو خاوه‌نی كارگه‌ی شیرو بۆیاخ و پالاوتگه‌ی نه‌وت و، گه‌وره‌ترین مه‌زره‌عه‌ی له‌ شه‌قلاوه‌ به‌ 3 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌ملینریت.
دوای ئه‌وه‌ی لادرا گه‌وره‌ دزیكی خاوه‌ن بروانامه‌ی ساخته‌ به‌ ناوی عه‌قید شیخ كامیل كه‌ خه‌لكی سنووری جه‌ربه‌ندیخانه‌ و ئه‌فسه‌ری ئاساش بووه‌، 4 جار له‌سه‌ر تاوان و به‌رتیل و ساخته‌كاری سزا دراو،ئ یستا كراوه‌ته‌ به‌ریوه‌به‌ری نیشنگه‌ی هه‌ولیرو، خاوه‌نی 10 خانووه‌ له‌ هه‌ولیر هه‌مووی داوه‌ته‌ كری و، 5 شوقه‌ی له‌ ئه‌مپایه‌رو زه‌كه‌ریا  هه‌یه‌و، ته‌نهانه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی ساخته‌كاریه‌ك شوقه‌یه‌كی به‌ به‌رتیل له‌ زه‌كه‌ریا عه‌بدوللا وه‌رگرتووه‌ و، هه‌رچی ئیش و كاری بارزانی و ئاسایشه‌ به‌ریی ده‌كات و، ئه‌وانی تر به‌ ریگه‌ی ده‌ڵاڵ و گه‌واده‌كانیه‌وه‌ به‌ به‌رتیل و دیاری گران به‌ها ئه‌نجام ده‌دات.

هێمن هه‌ولێر



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە