کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گه‌وره‌ ئه‌فسه‌رێكی هه‌لهاتوو بۆته‌ خاوه‌نی 200 ملیۆن دۆلار

Saturday, 30/10/2021, 0:31


لیوا روكن حه‌ماده‌ دزه‌یی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی پاسه‌وانی سنوور له‌ ناوچه‌ی یه‌ك، یه‌كیكه‌ له‌و ده‌یان ئه‌فسه‌رو ئامر لیوا هه‌لهاتووه‌كانی شه‌ری داعش له‌ سنووری مه‌خمور، تا ئه‌وه‌ی ده‌مانچه‌ و ئۆتۆمبیله‌كه‌ی خۆشی پێده‌رنه‌چوو، هه‌روه‌كو لیوا فایه‌ق چوچانی فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی لیوای یه‌كی نه‌وت، كه‌ له‌شه‌ری داعش ئه‌میش ده‌مانچه‌ و ئۆتۆمبیل و دۆشكه‌ی سه‌ر میك زه‌مینه‌كه‌ی جی هێشت بوو بۆ هه‌ولێر هه‌لهات!
حه‌ماده‌ دزه‌یی دوای ئه‌و ریسوایه‌ به‌ریگه‌ی ئاغا دزه‌یه‌كان ریگه‌یان نه‌دا له‌ به‌غداد بدریته‌ دادگای سه‌ربازی و به‌ چه‌ند ریگه‌یه‌ك دۆسیه‌كه‌یان بۆ داخست، دیسان ئیستا ماوه‌ی دوو ساله‌ كراوه‌ته‌ فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنوور، به‌پێ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ عه‌مید سه‌رحه‌د قادر و لیوا هه‌لۆ نه‌جات به‌رپیوه‌به‌ری پیشووی ئاسایشی كه‌ركوك ئاشكرایان كردووه‌، كه‌ حه‌ماده‌ دزه‌یی به‌ پاره‌یه‌كی زۆر ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتووه‌، كه‌ نزیكه‌ی 280ده‌فته‌ر دۆلاری وه‌ك به‌رتیل داوه‌ بە فه‌ریق عیسا عوزیر راویژكاری مه‌سعود بارزانی و خه‌زووری ریبه‌ر ئه‌حمه‌د و نه‌زهه‌ت حالی كه‌ خیزانه‌كانیان خوشكن، خوشكی فه‌ریق عیسا عوزیرن، به‌و ریگه‌ییه‌وه‌ ئاسانكاری زۆر كراوه‌ بۆ لیوا روكن حه‌ماده‌ دزه‌یی، كه‌ به‌ریگه‌ی سه‌فین دزه‌یییه‌وه‌ له‌ هه‌موو تاوانه‌كان چاوپۆشی لیكراوه‌.

حه‌ماده‌ دزه‌یی بزانن چ گه‌نده‌ڵی و تاوانیكی ئه‌نجام داوه‌

له‌ شه‌ری داعش به‌ ریگه‌ی چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی پارتی وه‌ك نه‌جات عه‌لی فاتم و سه‌عدی عه‌لی برنه‌و مه‌لا فایه‌ق چوچانی و قاچاخچیتی نه‌وتیان له‌گه‌ل سه‌ركرده‌ و ئه‌میره‌كانی داعش كردبوو، ئه‌مه‌ پشت راست كراوه‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ن برایه‌كی نه‌جات عه‌لی فاتم به‌ناوی هاواری عه‌لی یه‌وه‌.
هه‌روه‌ها تا 3 جار چه‌ك و جبه‌خانه‌و ته‌قه‌مه‌نی به‌ نهینی به‌ داعش و عه‌شائیریه‌كانی سنووری موسل و كه‌ركوك فرۆشتۆته‌وه‌.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ ئیستا دوو كارگه‌ی جگه ره‌ی له‌ پردێ داناوه‌و، زیاتر له‌ 50 پۆلیسی پاسه‌وانی سنووری لیوێ داناوه‌و، بیئه‌وه‌ی واجبی سه‌ربازیان پی بگریت بۆ كاری كارگه‌كه‌ی به‌كاریان ده‌هینیت و، جۆری ئه‌و جگه‌ره‌یه‌ ناوی وینستۆنه‌ و خراپترین جۆری جگه‌ره‌ به‌رهه‌م دینیت و، ئیستا ئه‌م زانیاریانه‌ دراوه‌ته‌ نووسینگه‌ی وه‌زیری ناوخۆی عیراق و، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی بلین زۆر جدییه‌ له‌ دسپینی سه‌ربازیدا، فشاری خستۆته‌ سه‌ر ئه‌فسه‌ره‌و كارمه‌ندانی پارتی یه‌كان و،  ئه‌وانیش له‌لایه‌ن چه‌ند ئه‌فسه‌ریكی خاوه‌ن كوردایه‌تی سكالایان گه‌یاندۆته‌ لای كاكه‌ مین نه‌جار و ناوچه‌ی ناوخۆی پارتی به‌لام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رپرسی ناوچه‌ بارزانی یه‌و عیسا عوزیر ریگری لیكردووه‌ هیچ راپۆرتیك بۆ بارزانی به‌رز بكه‌نه‌وه‌.
لیوا حه‌ماده‌ دزه‌یی 4 پاسه‌وان و شۆڤیریكی بۆ دایكی داناوه‌ ئه‌مه‌ له‌ هیچ وه‌حده‌یه‌كی سه‌ربازی دونیادا رووی نه‌داوه‌ و، هه‌روه‌ها 3 فه‌وجی پاسه‌وانی سنوور هه‌ر فه‌وجه‌ی 12ملیۆن دیناریان هه‌یه‌و به‌ هه‌ر سی فه‌وجه‌كه‌ 36 ملیۆن دیناره‌و حه‌ماده‌ دزه‌ی له‌لای خۆی گل ده‌داته‌وه‌و حساب بۆ ئامر فه‌وجه‌كانی نه‌كردووه‌.
حه‌ماده‌ دزه‌یی ته‌نها له‌ 3 شه‌و له‌ قومارخانه‌ی عه‌ینكاوه‌ نیو ملیۆن دۆلاری دۆراندووه‌و، له‌ هۆلی دیسكۆكانی زه‌وه‌ندی كوری نه‌وزاد هادی و سه‌لامی شیمه‌ی هارون 40 ملیۆن دیناری به‌سه‌ر سه‌ماكه‌ریك هه‌لداوه‌.
چه‌ند رۆژێكه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند ئه‌فه‌سه‌ریكی ناو فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنوور راپۆرتیك ئاماده‌ كراوه‌ ئه‌گه‌ر پاراستن و هه‌والگری كاری له‌سه‌ر نه‌كه‌ن، ئه‌وا بریاریان داوه‌ بۆ 12 په‌یج و سایتی بنیرن كه‌ سه‌دان به‌لگه‌ی تاوانه‌كانی حه‌ماده‌ دزه‌یی تیدایه‌و ، یه‌كه‌مین سایتی (كوردستانپۆست) ده‌ست نیشان كراوه‌ كه‌ ئه‌و به‌لگانه‌ی بده‌نێ بۆ بلاو كردنه‌وه‌.
حه‌ماده‌ دزه‌یی ئاشكرای كردووه‌ كه‌ نزیكه‌ی 3 ملیۆن دۆلاری داوه‌ته‌ فه‌ریق عیسا عوزیر بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌و، 100 ده‌فته‌ر دۆلاریشی داوه‌ته‌ سیروان بارزانی ناسراو به‌ سیره‌ مامز بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته‌ وه‌ر بگریت.

هێمن هه‌ولێر


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە