کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


براكانی سه‌رۆ قادر به‌ ساخته‌كاری پۆستیان پیدراوه

Tuesday, 26/10/2021, 23:27


‌ جواد قادر برای سەرۆ قادر كه‌ ئیستا خاوەنی خاوه‌نی 5 ملیۆن دۆلارە، ئەویش ئەو كاتەی، کە له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایەتی كه‌ناڵی زاگرۆس ده‌ركرا درایه‌ لیژنه‌ی پاراستن و، 300 ده‌فته‌ر دۆلاری له‌سه‌ر ساغ كرایه‌وه‌.پاشان گه‌رایه‌وه‌ ئه‌وروپا و جارێكی تر گه‌راوه‌ته‌وه‌ هه‌ریمی كوردستان، ئێستا له‌ نووسینگه‌ی میدیای نیچره‌ڤان بارزانی پۆستی پێدراوه‌. 
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ سه‌فینی كوری مه‌هدی مزوری ئاشكرای كردووه‌، كه‌ هێناوەکەی ناڕه‌زایی زۆری لێكه‌وتۆته‌وه‌ له‌لایه‌ن پاراستنه‌وه‌، بەتایبەتی مه‌سرور بارزانی زۆر لەم کارە توڕه‌یه‌، چونکە دانانی جواد قادر و پۆست پێدانی.  بە کارێکی نابەجێی دەبینێت کە دژی ئەو کراوە، له‌لایه‌كی تره‌وه‌ برایەکی تری سەرۆ قادر بە ناوی (شه‌مامی قادر) برای سه‌رۆ قادر به‌ بڕوانامه‌ی ساخته‌ كراوه‌ته‌ مامۆستای زانكۆ له‌ به‌شی سینه‌ما، ئه‌ویش وێڕای گه‌نده‌لی ساخته‌كاریشی له‌ سه‌ر تۆمار كراوە ، له‌ به‌شی سینه‌ما ده‌سته‌كه‌ی کەوتۆتە روو،‌ كه‌ بڕوانامه‌كه‌ی ساخته‌یه‌، (سۆنیا) هاوژینی سه‌رۆ قادر به‌ پیكه‌نینه‌وه‌ گوتییه‌تی هه‌ر سینه‌ما مابوو ئه‌ویش تیكچوو. 
سه‌رۆ قادر بۆ خۆشی تا ئیستا 6 جار له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و بێڕه‌وشتی دوورخراوه‌ته‌وه‌، ئیستا به‌رپرسی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی میدیای پارتییه‌ دژ به ‌لایه‌نه‌كان له‌گه‌ل ئازای حسیب قه‌ره‌داغی و باهاتی برای ئازا و سالار عوسمان و نیاز لاجان و به‌ختیار تاله‌بانی وعه‌بدولره‌زاق عه‌لی و چه‌ند كادریكی تری ده‌ستی دوو.

هێمن هه‌ولێری


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە