ئیدریس نیچیره‌ڤان بارزانی داوای 100 ملیۆن دۆلار له دوو برا سه‌رمایه‌داری بادینان ده‌كات
Tuesday, 19/10/2021, 20:40
ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه ئیدریس نیچیره‌ڤان بارزانی ناسراو به عوده‌ی بارزانی، سه‌رپه‌رشتی هه‌موو كۆمپانیا و پرۆژه جۆربه‌جۆره‌كانی باوكی ده‌كات، كه به‌ناوی گروپی سه‌لاحه‌دینه‌وه زیاتر ه 20 ساله دایمه‌زراندووه و به داهات و سامانی گشتی ته‌واوی پرۆژه‌كانی ئه‌و گروپانه‌ی ئه‌نجام داوه.
ئیدریس بارزانی كه‌وتۆته ته‌سفیه‌كردنی ئه‌و سه‌رمایه‌دارو ده‌وله‌مه‌ندانه‌ی كه‌له‌گه‌ل بابی شه‌ریك بوون ، ئیستا به بیانوی ئه‌وه‌ی زۆریان ده‌ست كه‌تووه كه‌وتۆته بیانی ئه‌وه‌ی ده‌بیت به‌شیك له سامانه‌كانیان بۆ گروپی سه‌لاحه‌دین بگیرنه‌وه.
له‌وانه یه‌كه‌مجار حاجی مه‌شهود و حاجی حه‌میدی برایكه به‌ده‌وله‌مه‌نترین سه‌رمایه‌داری بادینان داده‌نریت و سامانی خۆی له 3 ملیار دۆلار ده‌دات و، له بادیناو هه‌ولیرو توركیا‌و ئیمارات و ئه‌وروپا ده‌یان و بگره‌سه‌دان پرۆژه‌و كۆمپانیای جۆربه‌جۆری هه‌یه و، به‌ریگه‌ی ئیجرابارزانی كه سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌كانی نیچیره‌ڤان برزانی ده‌كرد له بادیناو و لینكی له‌گه‌ل گشت ئه‌و سه‌رمایه‌دارو ده‌سته‌و دائیرانه هه‌یه كه په‌یوه‌ندی بارزرگانی و وه‌به‌رهینانیان له‌گه‌ل نیچیره‌ڤان بارزانی هه‌بووه و، تائیستا نزیكه‌ی 400 ملیۆن دۆلار به پرۆژه‌و باره‌ی نه‌ختینه لی سه‌ندووه‌و، دوای ئه‌وانیش سه‌باح مولحیم كه سه‌رپه‌رشتیاری گروپی سه‌لاحه‌دین بووه ماوه‌ی چه‌ند سالیك و ئه‌ویش ئێستا ده‌وله‌مه‌ندبووه‌و، دوای ئه‌وانیش بانكی كوردستانی نیوده‌وله‌تی به‌ته‌واوی خسته ژیر كۆنترۆلی خۆیه‌وه‌و به‌ناوی كرینی پشكه‌كانی ئه‌و بانكه‌وه ده‌ستی هینا به‌سه‌ر گشت پشكه‌كان و تا ئه‌وه‌ی شیخ سالار مسته‌فا حه‌كیم كه هاوسه‌ری پلكی نیچیره‌ڤان بارزانی و به‌ریوه‌به‌ری ئه‌و بانكه‌بووه ئه‌ویشیان دوای مردنی هاوژینكه‌كه كه پلكی نیچیره‌ڤان بارزانی ده‌ریان كردوو ده‌ستیان به‌سه‌ر بانكه‌كه‌دا گرتووه، هه‌رچه‌نده سالار ئیستا خاوه‌نی 300 ملیۆن دۆلاره‌و ته‌واوی سامانه‌كانی له ئیمارات له بانكیئ یسلامی داناوه.
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه له عه‌بدلهادی و ئه‌دیب كورانی محمه‌د نه‌زیر، كه سه‌ربه گروپی سه‌لاحه‌یدن بوو ن ، به‌ناوی كۆمپانیای كوردستان ئۆیل و چه‌ند كۆمپانیاییه‌كی تره‌وه كه به‌ریگه‌ی سه‌لاحه‌دین بوونه‌ته خاوه‌نی زیاتر له 500 ملیۆن دۆلار‌و، دواتر له‌لایه‌ن نه‌بیله بارزانی هاوژینی نیچیره‌ڤان بارزانی ده‌ست گیرا به‌سه‌ر كوردستان ئۆیل كه تایبه‌ت بوو به‌هینانی سووته‌مه‌نی له توركیا بۆ ناو هه‌ریم و، به‌هه‌ره‌شه لیان سه‌نده‌و رزگار هه‌ولیریان كرده سه‌رپه‌رشتی هینانی به‌نزین له توركیاوه‌و،ئیستا قۆرخی هینانی سووته‌مه‌نی له توركیا ه ده‌ست نه‌بیله بارزانی یدایه.
عیسا ئه‌تروشی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست