ده‌ستگیر كردنی باندێك له ناودیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له هه‌ولێر
Tuesday, 19/10/2021, 20:37
دوای ئاشكرابوونی باندێكی 23 كه‌سی له پزیشك و كارمه‌ندانی پزیشكی و ده‌وروروپشتی خودی وه‌زیری ته‌ندروستی و دكتۆر دلوڤان به‌ریوبه‌ه‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر، به هۆی راپۆرتێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراقی یه‌وه، كه سالانه به راپۆرت ئاگاداریان ده‌كه‌نه‌وه تا ده‌رمان و ده‌رزی تایبه‌ت به شێرپه‌نجه و په‌تای كۆرۆنایان بۆ بنیرن، به‌لام وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و به‌ریوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر، ته‌نها داوای ده‌رزی كۆرۆنایان كردووه‌و ، رایان گه‌یاندووه پیویستیانب ه ده‌رزی نه‌خۆشی شیرپه‌نجه نیه و، دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرابووه سالانه له‌سه‌ر دارای حكومه‌ت به ریگه‌ی ته‌ندر بۆ كۆمپانیاكانی دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی و دكتۆر دلوڤان به‌ریوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلیمانی ئه‌و دهرزیانهیان به ملیۆنان دۆلار كریوه‌و، دواجاریش سه‌دا 70 ئه‌و دهرزیانهیان به پاره به‌نخۆش فرۆشتۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی نانه‌كه‌لی ئاشكرای كردووه بانده دڤه‌كه سه‌ربه خودی وه‌زیری و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی بووه‌و، كاتیك بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دكتۆر ره‌هیل به‌م زانیارانه‌ی زانیوه به‌ریگه‌ی قوباد تاله‌بانی مه‌سرۆر بارزانیئ اگادار كراوه‌ته‌وه‌و، یه‌كسه‌ر بریاری ده‌ستگیر كردنی بانده‌كه دراوه‌و، سه‌رجه‌میان له‌لایه‌ن حاكم نادر هه‌ركی یه‌وه لیكۆیلنه‌وه‌یان له‌گه‌ل كراوه‌و دانیان به‌وه‌داناوه، كه دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی له‌و دیارده‌یه ئاگاداربووه‌و، دوای ره‌زامه‌ندی مه‌سرۆر بارزانی دكتۆر سامانب راوه‌ته دادگای هه‌ولیرو نیو سه‌عات هیلراوه‌ته‌وه‌و لیكۆلینه‌وه‌ی له‌گه‌ل كراوه‌به كه‌فاله‌ت ئازاد كراوه.
یه‌كیك له‌و بانده ئیعترافی كردووه كه نه‌وزاد هادی پاریزاری پیشووتری هه‌ولیر و ئازادی برای نه‌وزاد هادی كه خاوه‌نی كۆمپانیای ده‌رمانبووه ئه‌وانیش ده‌ستیان له خیانه‌ت و گه‌نده‌لی و تاوانه‌دا هه‌بووه.
ئیستا هه‌موو بانده‌كه له زینداندان و رۆژانه لیكۆلینه‌وه‌یان له‌گه‌ل ده‌كریت و، به‌پی سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی نه‌هیشتنی تاوانی هه‌ولیره‌وه زانراوه، كه له نه‌خۆشخانه‌ی ررزگاری و فریاكه‌وتنی رۆژ ئاوا و نه‌خۆشخانه‌ی كۆماری 3 باندی تر قاچاخچیی به ده‌رمانی حكومه‌ته‌وه ده‌ستگیر كراون و له ژیر لیكۆیلنه‌وه‌دان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست