ده‌ستگیركردنی دوو لێكۆڵینه‌وه‌ی دادوه‌ریی له هه‌ولێر
Tuesday, 19/10/2021, 20:31
له‌سه‌ر دزه پێكردنی چه‌ندین زانیاری له دۆسیه‌ی رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانانی مه‌ده‌نی سنووری بادینان، له‌لایه‌ن ئاسایشی گشتی پارتییه‌وه له هه‌ولێر، دوای ئه‌وه‌ی زانیاریان هه‌بووه كه دزە به زانیاریه‌كان و چۆنیتی لیكۆلینه‌وه‌كان و ده‌ستتیوه‌ردانی پاراستن له دۆسیه‌كان کراوە، گومانیان له 5 دادوه‌ر و لێکۆڵەرەوەی عه‌دلی هه‌بووه، له ئه‌نجامدا دوو(محقیق عه‌دلی) یان له داگای تاوان یه‌كی هه‌ولێر ده‌ستگیر كردووه، له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی دادگای هه‌ولێر حاكم ئیبراهیم خۆشناو و حاكم به‌شدار كه سه‌ربه پاراستنن و كار بۆ ئاسایش ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها به پێی زانیاریه‌كان ده‌زگای دژه‌تیرۆری گشتی كه راسته‌وخۆ وه‌یسی بارزانی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، له‌لایه‌ن لیوا دلشاد یوسف به‌ڕێوه‌ده‌برێت چه‌ند گروپێكی نهێنی ئاسایشیان له‌ناو گشت دادگاكان داناوه ، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كێن ئه‌وانه‌ی دزه به زانیارییه‌كان و به‌دواداچوون بۆ گشت دۆسیه‌كان ده‌كات.
عه‌مید دیار مزوری ئه‌فسه‌ری ئاسایشی دژه تیرۆر یەکێکە لەو کەسانەی، کە ده‌سته‌كه‌ی كه‌شف بووه له هه‌وڵی سیناریۆیه‌كدا بووه بۆ ئه‌وه‌ی پاریزه‌ری خۆبه‌خشی گیراوانی بادینان تووشی سیناریۆیه‌كی بكات، دواتر له‌لایه‌ن چه‌ند ئاسایشێکی دژه تیرۆره‌وه هه‌ول دراوه شكست به پیلانه‌كه‌ی دیار مزوری بهینریت.
ده‌زگای دژه تیرۆرگشتی و ئاژانیشی پاراستنی پارتی ، ئێستا به‌ریگه‌ی چه‌ند دادوه‌رێك و به‌رپرسیكی نهینی پاراستن ده‌ستتویه‌ردان بۆ گشت دۆسیه‌كان ده‌كه‌ن و، له هه‌فته‌ی رابردوو 300 دۆسیه‌ی داعش یه‌كلا كریاوه‌و هه‌موویان به‌نهینی به چه‌ند پاسریك گواستراونه‌ته‌وه بۆ سنووری قه‌ره‌چوخ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست