گه‌وره‌ترین باندی دزیی دا‌و ده‌رمان له سلێمانی ئاشكرابوو
Tuesday, 19/10/2021, 20:22
به‌پێ چه‌ند زانیاریه‌ك له سه‌ندیكای پزیشكانی سه‌ربه كۆمیته‌ی یه‌كێتی له سلیمانی، ئاشکرای کرد، کە دكتۆر سه‌باح هه‌ورامی به‌ریوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلیمانی سه‌رپه‌رشتی باندێكی گه‌وره‌ی نه‌خۆشخانه و بنكه‌و سه‌نته‌ره پزیشكییه‌كانی سلیمانی دەکات، ئیش و کاری ئەو باندە به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دزیی و گه‌نده‌ڵی و راوهرووتە له‌ناو ده‌رمانخانه و كۆگاكانی ده‌رمان و پێداویستییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كان.
سەرچاوەکە ئاشکرای کرد، کە ئیستا دەستی دكتۆر سه‌باح هه‌ورامی کەتۆتە روو، کە ئەویش دەستی لەو دزینەدا هەیە، بەتایبەتی له دزینی هاوكاری ریكخراوه پزیشكی و ته‌ندروستییە جیهانییەکان، كه به بری 2 ملیۆن دۆلار ده‌رزی كۆرۆنایان گه‌یاندۆته نه‌خۆشخانه‌كان، بەڵام سه‌باح هه‌ورامی و بانده‌كه‌ی ، به دزییەوە بە نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌نوه‌ر شیخه و نه‌خۆشخانه‌ی فاروقیان فرۆشتۆته‌وه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی ته‌علیمی و نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هیمن بانده‌كانی ئه‌و دوو نه‌خۆشخانه‌یه، كاتیك ده‌رزی بۆ تووشبووانی كۆرۆنا ده‌نوسرێت، دوای دوو کاتژمێر دهرزیهكانیان له‌لایه‌ن بانده‌كانی نه‌خۆشخانه‌كانه‌وه ده‌دزریت و ده‌رزی 1000 دیاریان بۆ بهكاردەهینن، كه بریتییە ئاوی قەترە (مقطر) ، هەر ئەم هۆکارەشە کە ئەوانەی پێیان وایە دەرزی کۆڕۆنایان لێدراوە، زۆربەیان دوای ئەوە تووشی کۆڕۆنا دەبن و هەندێکیشیان گیان لەدەست دەدەن. شایانی باسە نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هیمن و به‌رپرسانی كارگیری و تافی پزیشكییه‌كانیان به‌رده‌وام رۆژانه دوو ده‌رزی و پلازما و خۆراك و پیداویستی نه‌خۆشه‌كان ده‌دزن، دوایش هەر خۆیان لە دەرەوە به نه‌خۆشه‌كان ده‌فرۆشنه‌وه. دكتۆر سه‌باح هه‌ورامی و پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌كانی فیركاری و شه‌هید هیمن بەم شێوە بازرگانییکردنە بە گیانی هاوڵاتیان و به دزیی و شاردنەوەی داوده‌رمان و پێداویستی پزیشکی و ده‌رزی كۆر‌ونا و خۆراكی نه‌خۆشه‌كان ، بوونته ملیۆنێر، هەر بۆ نمونە دكتۆر سه‌باح هه‌ورامی ئیستا بۆتە خاوه‌نی 4 كۆمپانیای ده‌رمان و كۆمپانیای پیداویستی پزیشكی، هۆتیل و مۆلێكی گه‌وره له زه‌رگه‌ته ، 3 باڵه‌خانه‌ی 4 ملیۆن دۆلاری به كرێداوە ، به شه‌ریكی له‌گه‌ل خزمێكی خۆی بهنزینخانهیەک و پاڵاوتگهیهکیان کردۆتەوە. دكتۆر سه‌باح به یه‌ك ده‌فته‌ر دۆلار تا ئیستا 20 كارمه‌ندی پزیشكی دامه‌زراندوه، كه كه‌سوكاریان ده‌وڵه‌مه‌ندبوون. پەیامنێری کوردستانپۆست پەیوەندیی بە کەسێکی نزیک بنەماڵەکەیەوە کردووە، کە دەڵێت، ژنه‌كه‌ی سه‌باح هه‌ورامی تاقمیك ئه‌لماسی به یه‌ك ملیۆن دۆلار له ئیمارات كڕیوه.
دواین زانیاریش له‌لایه‌ن داواكاری گشتییه‌وه سكالا له‌سه‌ر سه‌باح هه‌ورامی تۆمار كراوه، كه دام و ده‌زگای ته‌ندروستی بۆ پرۆوپاگهندهی هه‌لبژاردن و به به‌رژوه‌ندی یه‌كێتی به‌كار هیناوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست