کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


برێكاری پێشووی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ برازایه‌كی خۆی ده‌ڕفێنێت

Sunday, 17/10/2021, 23:29


به‌ پێی راپۆرتێكی ئاسایشی گشتی له‌ هه‌ولێر، ئه‌نوه‌ر حاجی عوسمان برێکاری پیشووی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، له‌ناو چه‌قی شاری هه‌ولێر كه‌سێك به‌ناوی (بارزان) كه‌ برازای خۆیه‌تی و هاوڵاتی ولاتێكی ئه‌وروپییه‌ له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌ولێر دەیڕفێنێت و سه‌ری سفر ده‌كات، هەروەها گه‌وره‌ترین سوکایەتیی پێ ده‌كات به‌ وینه‌ی ڤیدۆیی داوای لیده‌كات بلێت ( گوم خواردووه‌ و هه‌ڵه‌م كردووه‌).
دوای ئه‌وه‌ی عه‌قید محمه‌د سكرتیری ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان زانیاری پیده‌گات كه‌ بارزانی برازای ئه‌نوه‌ر گه‌راوه‌ته‌وه‌، یه‌كسه‌ر ئه‌نوه‌ر حاجی عوسمان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ به‌ هیزیكه‌وه‌ ده‌یڕفێنن بۆ مه‌زره‌عه‌كه‌ و دواتریش سه‌ری ده‌تاشن ، هۆكاری ئه‌وەش ئه‌وه‌بووه‌، كه‌ پشتیوانی كورانی خالدی خوله‌ سووری كردووه‌ كه‌ وه‌ك سه‌رۆك هۆزی غه‌واره‌ ئه‌و رۆله‌یان بینیوه‌.
دوای ئاشكرابوونی له‌لایه‌ن سیداد بارزانییه‌وه‌، بانگی ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمانی کردووە و پێ گووتووه‌ ئه‌مه‌ سێیه‌مین جارته‌ کە تۆ کاری وا ئەنجام دەدەیت تۆ ده‌بێت لایەنگرانی خۆمان بەو شێوەیە رەفتاریان لەگەڵدا دەکەیت، کە جاری یه‌كه‌م ئه‌نوه‌ر گۆجی حاجی عوسمان سه‌رمایه‌داریكی عه‌ره‌بی بۆ عه‌تا سه‌راوی سه‌ركرده‌ی یه‌كیتی به‌ 10 ده‌فته‌ر دۆلار رفاندبوو گه‌یاندبوویه‌، سلیمانی ، دواجار له‌لایه‌ن سوبحانی حه‌مه‌ی ره‌مه‌زان و عه‌مید كاوەی برازای قادر قادر و عه‌قید سۆرانی هه‌واڵگری سوپی سلیمانییه‌وه‌ پاراستن و مه‌سعود بارزانی له‌ هه‌موو تاوانه‌كانی ئه‌نوه‌ر ئاگادار كرابوونه‌وه‌، ئه‌نوه‌ریش له‌و رۆژه‌وه‌ به‌ قسه‌ی سه‌ره‌ی ئه‌حه‌ی سابیری مه‌نمیی ئه‌ندامی كارگیری كۆمه‌لایه‌تی گشتییه‌وه‌ ئه‌نوه‌ر حاجی عوسمان ترۆ كراوه‌و نیردراوه‌ته‌وه‌ ماله‌كه‌ی.

هێمن مه‌نمێ



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە