ئاشكرابوونی ژماره‌یه‌ك لە ئه‌ندامانی باڵای حیزبی شیوعی، کە خانوویان بۆ كراوه
Sunday, 03/10/2021, 1:47
ئاشكرابوونی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شوعی كوردستان، كه له‌لایه‌ن نیچیره‌ڤان بارزانییه‌وه له كابینه‌كانی رابردوو خانوو ڤێلاو شوقه‌یان بۆ كراوه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه ئه‌و به‌رپرسانه‌ی پۆستیان له كابینه‌كانی نیچیره‌ڤان بارزانی وه‌رگرتبوو، هه‌موویانئ ئیمتیازی زۆری پاره و پرۆژه و پشكی كۆمپانیاكانیان پێ دراوه.
كه‌مال شاكر له كابینه‌ی سیه‌م پارتی وه‌ك وه‌زیری په‌روه‌رده ده‌ستبه‌كاربوو، به‌وه‌ی 600 مه‌تر زه‌وه‌ی له گه‌ره‌كی وه‌زیران و مانگانه‌ی به‌نهینی 30000 هه‌زار دۆلار و ویرای ئه‌وه‌ش له كرینی پیداویستی یه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه نیچیره‌ڤان بارزانی بێده‌نگی هه‌لبژاردبوو، كه زیاتر له 3 ملیۆن دۆلار به گه‌نده‌لی بۆ كه‌مال شاكر و حزبی شوعیی كوردستان بووه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه حه‌یده‌ر شیخ له كابینه‌ی چوارهه‌م وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن بووه، ئه‌م حه‌یده‌ر فه‌یلی یه چاوی نوقاند و ته‌واوی بواری گه‌یاندن كرایه كۆمپانیای ئه‌هلی بۆ نیچیره‌ڤان بارزانی و خرایه سه‌ر وه‌به‌رهینانی پارتی و، پشكی سه‌دا 3 درابووه حه‌یده‌ر فه‌یلی و كرینی خانوویه‌ك به 50 ده‌فته‌ر دۆلار‌و 600 مه‌تر زه‌وی له گه‌ره‌كی وه‌زیران.
هه‌روه‌ها زیره‌ك كه‌مال كه زیاتر له 12 ساله به راویژكاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دانراوه له‌سه‌ر پشكی یه‌كیتی و، دواتریش بووه سیخوری پاراستن و خانوو شوقه‌و 600 مه‌تر زه‌وی و، بۆته جه‌ماعه‌تی ماستاوچیه‌كانی پاراستن.
كاوه مه‌حمود كه‌بووه وه‌زیر یه‌كسه‌ر خانوویه‌كی بۆ كرا‌و 600 مه‌تر زه‌وی و ویرای مووچه‌ی خۆی ، مانگانه 20000 هه‌زار دۆلاری پیدراوه‌و، گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵی ئه‌وكات له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له‌لایه‌ن كاوه مه‌حمود كرا به‌هاوكاری سیخوره قه‌دیم و نوێ كه‌ی پاراستن ئازای حه‌سیب قه‌ره‌داغی كه راویژكاری ئه‌و وه‌زاره‌ته بووه، جگه‌له‌وه‌ی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی پارتی بووه، له لیستی ریزلینان ئازای حه‌سیب قه‌ره‌داغی و ئاریان فه‌ره‌ج به‌ریوه‌به‌ری گشتی دیوان وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، له ولیسته‌دا 400 كه سله پارتی یه‌كان ناویان تۆمار كرابوو، تا ئه‌وه‌ی ژنه‌كانی ئاریان و سه‌رۆ قادر و سالار عوسمان وئازای حه‌سیب و نیاز لاجانی ومه‌حموده سوور‌و شنه هه‌ولیرو شاناز عه‌بدوره‌حمان و تاری خوشكی شاناز و ده‌یان كچ و ژنانی شوعی و پارتییه‌كان ناویان نوسرابوو.
هه‌ندرین محمه‌د ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبی شوعی و ، سكرتیری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان كه به سیخوره ترسناكه‌كه‌ی پاراستن ناسراوه‌و، خانوو شوقه‌و مه‌زره‌عه‌ی بۆكراوه بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی سزادراوانی بادینان نه‌كات و هاوكاری پاراستن بكات و هه‌رواشی كردووه و، له نوسراویكدا رایگه‌یاندبوو ئه‌مانه هیچیان رۆژنامه‌نوس نه‌بوون.
ته‌ها سلیمان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی شوعی ، كاتیك نیچیره‌ڤان بارزانی سه‌ردانی باره‌گای حزبی شوعی كردبوو، ته‌ها سلیمان ناسراوه به ته‌ها گێل ده‌ستی راگرتبوو تا ته‌وقه بكات به‌لام نیچیره‌ڤان ئیهمالی كردبوو ، خانووی بۆ كراوه و په‌یوه‌ندی به لیوا محمه‌د سه‌لیم مزوری ئاسایشی گشتی یه‌وه هه‌یه.
په‌خشان زه‌نگه‌نه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شوعی ، دواتریش كرایه وه‌زیر بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی خانمان و ده‌یان به‌لگه‌ی گه‌نده‌لی له‌سه‌ر ئاشكرابوو، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتار دابان محمه‌ده‌وه ریسوای كردبوو، خانوو 600 مه‌تر زه‌وی و مانگانه 25 ملیۆن دیناری به گه‌نده‌لی دزی بوو درایه ده‌سته‌ی ده‌ست پاكی دواتر پاراستن ناوه‌كه‌ی سریوه.
هێمن هه‌ولێر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست