کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كوردستانپۆست سینارۆیه‌كی پاراستن ئاشكرا ده‌كات

Sunday, 03/10/2021, 1:38


دوای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌ له‌ هونه‌رمه‌ندان نوری گه‌رمیان و هه‌ردی سه‌لاح به‌ فه‌رمی بوونه‌ یه‌كیتی، هه‌ریه‌كه‌یان پۆستی سیاسی و حیزبییان پێدرا، كه‌ هه‌ردی سه‌لاح بووه‌ بە راویژكاری هونه‌ری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیتی و نوری گه‌رمیانیش بووه‌ بە ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له‌ هه‌ولێر، بەمە پارتی تووشی شۆك هاتووه‌ و ویرای تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌، حه‌سۆ هه‌ولێری كادیری مه‌لبه‌ندی سێ هه‌ولێر، كه‌ منداڵی ئیسكانه‌ ئاشكرای كردووه‌، كه‌ نه‌جاتی عه‌لی فاتم به‌رپرسی یه‌كه‌ی هه‌شتای پارتی، چه‌ند كه‌سێكی هه‌ولێری ناو پارتی راسپاردووه‌، بۆ رفاندن و لێدان وئه‌شكه‌نجه‌دانی هه‌ریه‌كه‌ له‌ نوری گه‌رمیان و هه‌ردی سه‌لاح ، ئه‌و سه‌رۆك بانده‌ش به‌ناوی محمه‌د عه‌ریف عه‌لی ناسراوه‌ به‌ حه‌مه‌ گۆله‌ و قاچاخچیی و داوێپیسە، به‌ڵێنیان پێداوه‌ به‌ ته‌واو كردنی ئه‌و كاره‌ وه‌ك ئه‌حمه‌دی برای ده‌یكه‌نه‌ كارگێری لقی پارتی له‌ هه‌ولێر ، حه‌مه‌ به‌ پله‌ی سه‌ربازی خانه‌نشین و دوو رۆژه‌ باندێكی پیك هیناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و کارە بۆ پاراستن ئه‌نجانم بدات.
حه‌سۆ  هه‌ولێری ئاشكرای كردووه‌، كه‌ ده‌زگای زانیاری ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌، بڕیاریان داوه‌ پاراستن كاری وه‌ها بكات، ئه‌وانیش ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی نزیك كادیری ئه‌وانن هه‌مان پلانیان له‌سه‌ر جیبه‌جی ده‌كه‌ن.

هێمن هه‌ولێری



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە