نهبیلهی هاوسهری نیچێرهڤان دهستی بهسهر پرۆژهی هێنان و دابهشكردنی بهنزینی دهۆك و ههولێر دا گرت
Wednesday, 29/09/2021, 21:26
نەبیلە مەسعود بارزانی به تهلهفۆن ئاگاداری خاوهنی كۆمپانیایەكی بە ناوی خهلیل محەمهد نهزیره كردووە ، كه چیتر ناتوانێت بەردەوام بێت لە هێنانی بانزین لە توركیاوە بۆ هەرێمی كوردستان.
نەبیلە بارزانی بەو خاوەن كۆمپانیایەی وتووە ، ئەگەر یەك سەرپێچی لە فەرمانەكەی بكات دەست بەسەر سامان و موڵكیدا دەگرێت.
لە ئێستادا كاری دابینكردنی بانزین بۆ هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك لەلایەن كۆمپانیاكەی نەبیلەوە جێبەجێدەكرێت خاوەنی كۆمپانیاكەش ناوی رزگار حەسەن تەیبە.
خەلیل محەمەد هانای بۆ چەند بەرپرسێكی پارتی بردووە و داوای لێكردوون ئەو غەدرەی بەرانبەری دەكرێت قبوڵی نەكەن، كەچی لەوەڵامدا پێیان وتووە، (كاك خەلیل تۆ دەزانی نەبیلە هاوسەری نێچیرڤان و كچی مەسعود و خوشكی مەسرورە).
بە وتەی خاوەنی كۆمپانیای پێشوی رۆژانه واریداتی هێنانی بهنزینی توركی زیاتر له 5 ملیۆن دۆلاره.
خهلیل محمهد نهیز دەڵێت، كۆمپانیاكەی ئێمە پشك پشك بوو زیاتر لە 80 كۆمپانیای بچوك سود مەندبون لە قازانجەكەی ، بەهەزاران كەس هەلی كاریان بۆ ڕاخسابوو، ئێستا ، روبەڕوی گەورەترین كێشەبوینەتەوە و كەس نازانێت هانا بۆ كێ بەرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست