لێپرسراوی مەڵبەندی دووی یەکێتی لە کەرکوک دوور دەخرێتەوە
Wednesday, 29/09/2021, 21:23
بەهۆی ململانێی توندی نێوان "حەمە سوور دووشیوانی" لێپرسراوی مەڵبەندی دووی یەکێتی لە کەرکووک و "عەبدوڵڵا حەساری" کارگێڕی مەڵبەند بەبڕیاری "بافڵ تاڵەبانی" حەمەسوور دوور دەخرێتەو.
ل ەسەردانەکەی بافڵدا بۆ کەرکووک ڕاستەوخۆ سزای حەمەسووری دا، چونکە حەمەسوور داوای لە (ئەمنی وەتەنی) عێراقی لە کەرکووک کردووە "عەبدوڵڵا حەساری" دەستگیر بکەن، ئەوانیش بێ یەک و دوو عەبدوڵڵایان دەستگیرکردووە و ئەشکەنجەیەکی زۆریان داوە، پاش ئاشکرای بوونی ئەم کەیسە، بافڵ حەمەسوور دووشیوانی لەبەرپرسیارێتی هەڵبژاردنەکانی کەرکووک دوور دەخاتەوە و پێی ڕادەگەیەنێت کە بەهیچ شێوەیەک نابێت لێدوان بدەیت تاوەکو هەڵبژردنەکان کۆتایی دێت، لەئێستاشدا ئەو کارگێڕەی مەڵبەندەی یەکێتی دەستبەسەرە، بەڵام بەهۆی خراپی دۆخی ناوخۆی یەکێتییەوە و دەنگدەرانیان کەیسەکەیان دواخستووە بۆ کاتێکی تر.
کێشەی نێوان ئەم دوو کەسە بەهۆی ئەوەبووە کە "عەبدوڵڵا حەساری" پشتی چاکسازییەکەی 8ی تەموزی گرتووە و حەمەسووریش پشتی لاهور جەنگی، بەڵام حەمەسوور پاش هەڵبژاردنەکان بەتەواویی لە لێپرسراوێتی مەڵبەندی دووی کەرکووک دوور دەخرێتەوە.
ههلۆ كهركوكی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست