به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌سعود بارزانی كۆنگره‌ی سه‌رۆك هۆزه سونه‌كان و به‌عسییه‌كان له هه‌ولێر به‌رێوه ده‌چێت
Monday, 27/09/2021, 20:00
ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی ریككه‌وتی 24/9/2021 ، به سه‌رپه‌رشتی مه‌سعود بارزانی له هۆتێل دیڤان كۆنگره‌ی سه‌رۆك هۆزه سونه‌كان و ئه‌ندامانی هه‌ریمایه‌تی حزبی به‌عس له هه‌ولێر به‌ریوه چووه.
ئه‌مه‌و كۆنگره‌كه به چاودیری سه‌نته‌ری ئاشتی نێوده‌وله‌تی ئه‌مریكی، كه له‌لایه‌ن (جیمس )راویژكاری جۆبایدنه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و سه‌نته‌ره كراوه.
له‌كۆنگره‌كه‌دا زیاتر له 300 سه‌رۆك هۆزی سونه‌ی سه‌ر به پارێزگاكانی ئه‌نبارو سه‌لاحه‌دین و موسل و به‌غداد و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی به‌رزی حزبی به‌عس و ئه‌فسه‌رانی بالای پێشووی رژێمی به‌عس تیدا به‌شداربوون.
هه‌روه‌ها سێ كه‌سایه‌تی ئیسرائیلی له‌گه‌ل ریكخه‌ری گشتی كۆنگره به‌ناوی(جوزیف) جوله‌كه‌یو له دایك عیراقی و بوك مه‌غریبی یه‌هه‌لگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئیسرائیلی یه و،
و بالێۆزی ئیمارات وڵاتێكی ئاسایی تیدا به‌شداربووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه ته‌واوی كۆنگره‌كه له‌لایه‌ن (سه‌عد عانی) سه‌رۆكی یه‌كیتی له لیژنه‌ی ئۆلۆمپی عیراقی و،(سام حه‌ردان) كه ئه‌و دوو كه‌سه له كۆله‌كه ئه‌ساسیه‌كانی كۆنگره‌كه‌بوون، له‌گه‌ل شێخ كه‌نعان سه‌دید به هاورێه‌تی فه‌ریق روكن(عامر جبوری) رۆلی گه‌وره‌یان هه‌بووه له كۆنگره‌كه‌دا.
هه‌ریه‌كه له سه‌عد عانی و جۆزیف ئیسرائیلی و جیمس به ریگه‌ی تۆری ئه‌نته‌رنیت له ئه‌مه‌ریكاوه به‌شداربووه به‌وتارێك و، هه‌ریه‌كه بالێۆزی ئیمارات و فه‌ریق عامر جبوری و 12 سه‌رۆك هۆز وتاریان هه‌بووه، كه باس له پیه‌وه‌ندیه‌كان و هه‌وڵی ئاشته‌وای له نیوان عیراق و ئیسرائیل كراوه. به‌جۆرێك كه عیراقیه‌كان ئاماده‌ن ئاشته‌وای له‌گه‌ل ئیسرائیل بكه‌ن.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ش ه‌وی رابردووس سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له كه‌نالی 4 ئیسرائیل پشتیوانی خۆی بۆ كۆنگره‌كه ده‌ربریوه.
دوای ته‌واو بوونی كۆنگره‌كه به پێی كه‌نالی 4 ئیسرائیل ، له‌لایه‌ن زۆربه‌ی عیراقیه‌كانه‌وه به‌یانامه‌و ئیدانه‌ی نه‌ك كۆنگره‌كه‌یان له هه‌ولیر كردووه، به‌لكو به‌ده‌یان سه‌ركرده‌ی عیراقی شیعه‌وه هیرش كرایه سه‌ر ئه‌وانه‌ی به‌شداربوون و، تا ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در هیرش كرایه سه‌ر هه‌ولیرو، به خیانه‌ت و ده‌ستی ئیسرائیل یان له‌قه‌ڵه م داون و، هه‌ره‌شی جۆراوجۆر یان هیناوه‌ته ئاراوه.
هه‌روه‌ها به‌رهه‌م سالح سه‌رۆك كۆمار‌و محمه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراقی و، ده‌یان سه‌ركرده‌ی شیعه‌كان كه‌وتنه ئیدانه‌ی ریكخه‌ران و به‌شدارباووان ئه‌و كۆنگره‌ی.
دوای ئیدانه‌و هیرشه‌كانی به‌غداد له‌سه‌ر كۆنگره‌كه‌ی هه‌ولێر، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌ریم و وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌ریم روونكردنه‌وه‌یان بلاو كردۆته‌وه، كه ئه‌وان بێ ئاگابوون له ریكخستن و سازكردنی ئه‌و كۆنگه‌ریه‌ی كه له هۆتیل دیڤانی هه‌ولێر به‌ستراوه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، به پێ سه‌رچاوه‌كان رۆژی پینجه‌مه ریكه‌وتی 23/9/2021 ته‌واوی ئه‌ندامانی كۆنگره‌كه به ئیسرائیلی یه‌كانه‌وه له گوندی دۆره‌ی سه‌ربه قه‌زای میرگه‌سوور نزیك له گوندی بارزان، ده‌عوه‌تی مه‌سعود بارزانی بوون و، به ئاگاداری ره‌غده‌ی كچی سه‌دام ئه‌و كۆنگره‌یه سازكراوه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بریاری داوه هاوكاری به‌عسی و سونه‌كان بكات، له دروست كردنی هه‌رێمی سونه‌كان و پالپشتیان بۆ چوونه به‌غداد.
چه‌ند زانیایه‌كی زۆر گرنگ:
كۆنگره‌كه له هۆڵێكی داخراوی هۆتیل دیڤان به‌ستراوه
ته‌واوی به‌شداربووان رووت كراونه‌ته‌وه، له مۆبایل و ئامیری ئاسن و تا ئه‌وه‌ی ته‌زبیحیش قه‌ده‌غه كراوه و، به 3 كامیرا چاودیری كۆنگره‌كه كراوه و، به هیچ شێوه‌یه‌ك ریگه‌ی چوونه ده‌ره‌وه‌ی هۆلیان نه‌داوه و ویرای پاراستنی هۆتیل و هۆله‌كه له ده‌ست ئاسایش و پاراستندابووه، 3 سه‌گی ئه‌لمانی بۆ پشكنینی میوانه‌كان له‌به‌رده‌م ده‌رگای هۆله‌كه دانرا بوون.
كۆتا ووشه:
ئه‌مه سه‌ره‌تا گیژاوێكی گه‌وره‌یه كه مه‌سعود بارزانی بۆ میلله‌تی كوردی له باشوور ناوه‌ته‌وه و چاوه‌روان ده‌كریت هیرش و فشاری ئیرانی بۆ سه‌ر هه‌ریمی كوردستان زیاد بكریت.
هێمن هه‌ولێری
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست