توانا عوسمان، 50.000 دۆلاری لە نێچیرڤان وەرگرتووە
Sunday, 26/09/2021, 23:00
له چەند مانگی رابردوودا، هەندێک زانیاریی لەسەر توانا عوسمان بڵاوکرایەوە، بەڵام لەبەر چەند هۆکارێک لە کوردستانپۆستدا راگیرا ، ئەمڕۆش سەرچاوەیەک لە دەزگای پاراستن و نزیک لە سەرۆکایەتی هەرێم، جەند نهێنییەکی دیکەی ئاشکرا کرد، كه پاش ئەوەی توانا عوسمانی میدیاکار چاوی بە نێچیرڤان بارزانی دەکەوێت، یەکێک لەو خاڵانەی کە تا ئیستا باس نەکراوە ئەوەبووە، کە نێچیرڤان داوای لێکردووە بەڵکو هەوڵ بدات لە سلێمانی نووسەر و رۆژنامەنووس و کەسانی میدیاکار و پێشکەشکاری کەناڵەکان رابکێشێت و قسەیان لەگەڵدا بکات، نێچیرڤان بارزانی هەر لەو هەفتەیەدا هەمان داواکاری لە رەحمان غەریب هەبووە، کە وەکو توانا عوسمان بەو کارە هەڵسێت.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکرد، کە توانا عوسمان له دوو دیداری جیاوازدا سه‌ردانی نیچیره‌ڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی و عیسا ئه‌حمه‌د، کە به‌رپرسی نووسینگه‌ی مه‌سرور بارزانییە كردبوو.
توانا عوسمان سه‌رنووسه‌ری پیشووی هاوڵاتی و به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئین ئارتی یه، كه هەر خۆی وێنەی دیدارەکانی بۆ ماوەیەکی کورت بڵاوکردبوویەوە. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته (ئامانج عه‌بدوولا سوور) كادیری راگه‌یاندن و پاراستنی پارتی، ئاشكرای كرد، كه توانا عوسمان به‌رێگەی دوو كه‌س دیداره‌كانی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی ڕیكخرابوو، باڵی نیچیره‌ڤان بارزانی له‌لایه‌ن قادر نه‌جمه‌دین كادیری به‌رده‌ستی ره‌وان بارزانی، لایه‌نی دووه‌میش بۆ لای مه‌سرور بارزانی له‌لایه‌ن عسیا ئه‌حمەد بارزانی سكرتێری مه‌سرور ڕێكخرابوو.
بۆ به‌رچاو روونی زیاتر و راستی زانیاریه‌كان ئاریان فه‌رج كه به‌رپرسی سۆشیال میدیای نێچیره‌ڤان بارزانی یه به راشكاوانه باسی كردووه ، کە توانیویانه به رێگه‌ی توانا عوسمان هه‌رچی نهێنی كه‌نالی ئین ئارتی و مالی شاسوار عه‌بدلواحید و ته‌واوی نهینییه‌كانی په‌یج و ئاكاونت و نهێنیه‌كانی چاڤی لاندە بداته هه‌ردوو باڵی نێچیرڤان و مەسرور بارزانی ، دوای كۆتاییهاتنی هەر دوو دیداره‌كه‌ی، له‌لایه‌ن نیچیره‌ڤان بارزانی 50.000 هه‌زار دۆلار و شوقه‌یه‌كی كه‌هیشتا ته‌واو نه‌بووه له شوقه‌كانی ئۆلیفه‌ر له‌سه‌ر شه‌قامی 40 مه‌تری گولان پێدراوە، كه له‌لایه‌ن ئه‌بو شه‌هابی كۆچكردو و دكتۆر نوری سنجاری یه‌وه دروست ده‌كرێت، ئەو شوێنەش موڵكی شه‌خسی نیچیره‌ڤان بارزانی یه و نرخی هەر شوقه‌یەک به 37 ده‌فته‌ر دۆلار بۆ توانا عوسمان كراوه.
بۆ هه‌مان مه‌به‌ست هه‌ریه‌كه له سعود هاشم كه په‌یامنێری پێشووی هاوڵاتی بووه ئیستا له كۆمپانیای نه‌وتی ره‌وان بارزانی برای نیچیره‌ڤان بارزانی كارده‌كات ، کە کاری رۆژنامه‌نووسی كردووه و چه‌ند ساڵێك بۆ هاولاتی به‌نهێنی په‌یوه‌ندی به‌نه‌زهه‌ت حالی به‌رپرسی پێشووی پاراستنی پارتییه‌وه هه‌بووه، هەر ئەو ئاشكرای كردووه، كه توانا عوسمان كراوه‌ته راویژكاری نیچیره‌ڤان بارزانی و مانگانه‌ی بۆ براوه‌ته‌وه، تا كار له‌سه‌ر قه‌ڵە‌منووس و رۆژنامه‌نوسانی یه‌كیتی و ناوچه‌ی سه‌وز بكات.
هه‌روه‌ها به‌ڵێن به توانا دراوه بۆ خوێندنه‌كه‌ی له سوید هاوكاری بكریت. لە کۆتاییدا سەرچاوەکە وتی: ئیستا پەیوەندییەکانی توانا عوسمان لەگەڵ نێچیرڤان و مەسرور بارزانی کەمێک ئاڵۆز بووە، بەڵام هیچ لایەکیان تا ئیستا دەستبەرداری یەکتر نەبوون، نهێنی تەواوی ئەم پەیوەندییە بە تەواوی ئاشکرا نییە و نازانرێت پلانیان چییە!؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست