لە هەولێر گۆشتی ئاژەڵی نەخۆش و مردوو دەفرۆشن
Wednesday, 22/09/2021, 19:59
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له نزیك كارمه‌ندێكی قائیمقامیەتی هه‌ولێره‌وه ئاشكرا بووه، كه ماوه‌ی 3 ساڵه چه‌ندین جار راپۆرت به‌رز كراوه‌ته‌وه، كه شه‌وانه له سه‌عات 2 تا 4 به‌یانی له‌لایه‌ن پزیشكانی ته‌ندروستی تایبه‌ت به كوشتارگه‌ی هه‌ولێر بۆ سه‌ربرینی ئاژه‌ڵ و مه رو گا و گۆلكی نه‌خۆش سه‌رده‌بڕێن و تیكه‌ڵ بە ئاژه‌ل و مه‌ڕ و ماڵاتی دیکەی ده‌كه‌ن كه ساغ و ته‌ندروست باش بوون.
ئه‌و بانده مه‌ترسیداترین باندن كه به‌و شێوه‌یه ره‌فتاریان كردووه، ئەوانەش نزیكن له نه‌وزاد هادی پاریزگاری پیشووی هه‌ولێر و برزوی قه‌ساب برای نه‌وزاد هادی كه قه‌سابخانه‌ی له گه‌ره‌كی ته‌یراوای هه‌ولیر هه‌یه.
خاوه‌نی كه‌بابخانه‌ی باوكی هیمن به‌ناوی ئیدریس، ئەوەی ئاشكرا كردووه، كه چه‌ندین جار پاریزگاری ئیستا و قائیمقامییەت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستیمان ئاگادار كردۆته‌وه، كه شه‌وانه سه‌دان ئاژه‌ڵ و مه‌ر و بزن و گا‌و گۆلكی نه‌خۆش سه‌رده‌بڕێن مۆری قه‌سابخانه‌یان بۆ لیده‌ده‌ن، به‌هه‌مان نرخ به خه‌ڵكی ده‌فرۆشنه‌وه.
هه‌روه‌ها ئیدریسی كه‌بابچی به ویژدانه‌وه باسی كردووه، كه پزیشك و ستافی فیرنته‌ری هه‌ولیر شه‌ریكن و برایه‌كی نه‌وزاد هادی به‌ناوی برزوی قه‌ساب یه‌كیكه له‌وانه‌ی شه‌وان ده‌یان ئاژه‌لی نه‌خۆشی سه‌ربریوه و مۆری ته‌ندروستی كوشتارگه‌ی هه‌ولیری بۆ لیدراوه.
جگە لەمەشا 3 قه‌ساب له ته‌یراوا و گه‌ره‌كی هه‌ڤاڵانی هه‌ولێر به ئاشكرا باسی ئه‌و دیارده‌یان كردووه، كه تا ئیستا 4 جار هاوڵاتیان ئه‌وانه‌ی بۆ نانخواردن سه‌ردانی هه‌ریه‌كه له( ریستورانتی ئه‌بو شه‌هاب) و( كه‌بابخانه‌ی باوكی هیمن)یان له هه‌ولێر كردووه تووشی سکچوون و ژاراوی بوون كردووه 56 هاولاتی له كه‌بابخانه‌ی باوكی هیمن به په‌له گه‌یه‌ندرابوونه نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن، 34 هاولاتی له ئه‌بو شه‌هاب بۆ ماوه‌ی 72 سه‌عات بی هۆش بوون، تا چاره‌سه‌ره‌ریان كرا.
تاكو ئه‌مرۆ ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه به‌رده‌وامه به‌سپۆنسه‌ری برزوی قه‌ساب و سه‌نگه‌ری برای نه‌وزاد هادی و نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائیمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر، كه كوڕی عه‌بدولحه‌میدی كۆنه جاش موسته‌شاره، كه ده‌ستی له ئه‌نفاله‌كانی كوردستاندا هه‌بووه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست